رووداو- رۆژهەڵاتی کوردستان
لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، پێشانگای شێوەکاری، هونەرمەندی شێوەکار و پەیکەرتاش، بەشیر ناسری، لە ژێر ناوی بەرگری ژنانی کۆبانێدا کرایەوە.
لەو پێشانگایەدا کە ئێوارەی چوارشەممە 20/1/2016 کرایەوە، 17 تابلۆی شێوەکاری، پێشان دەدرێن و بە ئامادەبوونی شارەزایان لە دانیشتنێکی تایبەتدا رەخنە و گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێت.

هونەرمەندی شێوەکار، بەشیر ناسری خەڵکی شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستانە و دەرچووی بەشی هونەرە جوانەکانە لە زانکۆی تاران، پێشتر پەیکەری کەسایەتییە ناودارەکانی وەک مەزهەر خالقی، شێرکۆ بێکەس، هەژار موکریانی، پێرەمێردی شاعیر،مەولەوی، بێسارانی، شەهرام نازری، محەممەد رەزا شەجەریان، میرزا شەفیعی پاوە و خاڵۆ حسێنی کێوکەنی دروستکردووە.
پەیکەرەکانی مەولەوی، بێسارانی و میرزا شەفیعی پاوە لە مەیدانەکانی شاری پاوە داندراون.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ