شاکیرا ڤیدیۆکلیپێک بەزمانی ئیسپانی بڵاودەکاتەوە

25-03-2017
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن شاکیرا
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان

شاکیرا، گۆرانیبێژی کۆلۆمبی ،نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی "Dejavu" بڵاوکردەوە، کە بەشێوازی دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژی گەنج  برنس رۆیس تۆماری کردووە.

لەنێو ڤیدیۆکلیپەکەدا شاکیرا، لەگەڵ چەند سەماکارێک سەما دەکات،  وەک ئاشکرایە شاکیرا بەوە ناسراوە، کە سەماو دانسی جۆراو جۆر لە نێو ڤیدیۆکلیپەکانی  پێشکەش دەکات، ئەم گۆرانییەش کە بە زمانی ئیسپانیە گرووتینێکی دیکەی بە شاکیرا بەخشیوە، بەتایبەتی بەهۆی پشتگیری بەردەوامی لە جێراد پیکێ دەسگیرانی خۆشەویستییەکی زۆرتری بۆ یانەی بارسێلۆناو ئیسپانییەکان هەیە، هەر ئەمەش وایکردووە چەند گۆرانییەک بەزمانی ئیسپانی بڵێت.



شاکیرا لە چەندین فیلمی هۆڵیوودی بە گۆرانی بەشداری کردووە، دواین گۆرانیشی بۆ فیلمی ئەنیمیشن بەناوی"Try Everything" لە فیلمی "Zootopia" بوو، کە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین فیلمی ئەنیمیشنی  ساڵی 2017 وەرگرت.

شاکیرا ئیزابێل  مبارک، لە ساڵی 1977 لە کۆلۆمبیا لە دایکبووە، باوکی بەرەچەڵەک خەڵکی لوبنانە، بەڵام لە ئەمریکا ژیاوە، لە سەرەتای ساڵی 1990 دەستی بەکاری هونەری کردووە، یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی لە ساڵی 1991 بڵاوکردەوە، تاوەکو ئێستا خاوەنی 13 ئەلبوومی گۆرانییەو چەندین گۆرانیشی بەشێوازی سینگڵ بڵاوکردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە