رووداو - ئه‌رزه‌ڕۆم
بەهۆی بەفربارینەوە رێگای 557 گوندی سه‌ر به پارێزگاکانی جۆڵه‌مێرگ ، وان ، بەدلیس ، قارس ، ئه‌رزه‌ڕووم و ئه‌رده‌خان له باكووری كوردستان گیراون.
به‌هۆی ته‌وژمی به‌هێزی به‌فربارین كه له ناوچه‌كانی به‌لقان رووی كردووه‌ته باكووری كوردستان ، له ئه‌نجامی به‌فر بارینێكی زۆره‌وه رێگای 557 گوند و كێڵگه و دێهاته‌كانی سه‌ر به پارێزگاكانی جۆڵه‌مێرگ ، وان ، بەدلیس ، قارس ، ئه‌رزه‌ڕۆم و ئه‌رده‌خان له باكووری كوردستان داخراون و تیمه‌كانی شاره‌وانی به‌رده‌وامن له كردنه‌وه‌ی رێگاكان و پاككردنه‌وه‌یان.
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی توركیا ، کەشوهەوای ناوچەکە بەفر و باران بە تاوتاو دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما 2 پلە و نزمترین 17 پلەی ژێر سفر دەبێت.
لە پارێزگای بەدلیس رێگای 60 گوند گیراوە و هەوڵەکان بۆ کردنەوەی رێگاکان بەردەوامە. لە پارێزگای جۆڵه‌مێرگیش بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە رێگای 11 گوند و 24 کێڵگە گیراون و له پارێزگای ئه‌رزه‌ڕۆم رێگای 356 گوند، له پارێزگای ئه‌رده‌خان 30 گوند، له پارێزگای قارس 25 گوند گیراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ