رووداو - هەولێر
بۆ یەکەمجار رووسەکان نمایشێکی گەورەی یاری سێرک لە هەرێمی کوردستان دەکەن و، لە هەولێرەوە دەستیانپێکرد.
32 ئەکتەری رووسی جۆرەها نمایشی سەرکێشی و ترس و کۆمیدی دەکەن و بڕیارە لە ماوەی شەش مانگدا لە کوردستان، لە زۆربەی ناوچەکان یارییەکان بۆ خەڵک نمایش بکەن.
گرووپەکە لە 32 ئەکتەر پێکهاتووە و 32 ئاژەڵی جۆراوجۆریان بۆ نمایش لەگەڵ خۆیان هێناون، لەوانە پڵینگ، ورچ، تیمساح، گورگ و چەندین جۆری دیکەی ئاژەڵ و باڵندە.
شەوانە کاژێر 09:30 خولەک لەبەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێر، گرووپی سێرکی رووسی نمایشەکانی خۆیان پێشکەش دەکەن و بلیتی چوونەژوورەوە 10هەزار دیناری عێراقییە. چاوەڕوانیش دەکرێت ئەو نمایشانە هۆکارێک بن بۆ راکێشانی گەشتیاری زیاتر بۆ باشووری کوردستان.
بڕیاریشە هەفتەیەکی نمایشەکان بۆ ئەو منداڵانە تەرخان بکرێت کە دایک و باوکیان لە شەڕدا لەدەستداون.
پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح