کۆبوونەوەی شاندی باڵای یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامی دەستیپێکرد

06-07-2017
سامان بەشارەتی
سامان بەشارەتی
پەیامنێری رووداو لە شوێنی کۆبوونەوەکە
پەیامنێری رووداو لە شوێنی کۆبوونەوەکە
نیشانەکردن گشتپرسی
A+ A-

رووداو - سلێمانی

کۆبوونەوەی شاندی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستیپێکرد.

کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و یەکگرتوودا تاوتوێی گشتپرسی و کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکرێت.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە