مەسرور بارزانی لە ساڵیادی گشتپرسیی سەربەخۆیی: یادی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل بەرز و پیرۆزە

25-09-2023
نیشانەکردن گشتپرسی مەسرور بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شەشەمین ساڵیادی گشتپرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەڵێ 'یادی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل بەرز و پیرۆزە.'
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ (25ـی ئەیلوولی 2023) لە ساڵیادی گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان پەیامێکی لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (توویتەری پێشوو) بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ئەمڕۆ سیمبوولی سەرکەوتنی ویستی گەلێکە... یادی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل بەرز و پیرۆزە.'' 
 
رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017، گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، کە تێیدا زیاتر لە 72٪ـی ئەو هاونیشتمانییانەی مافی دەنگدانیان هەبوو، بەشدارییان لە گشتپرسییەکەدا کرد و، 92.7٪ـی بەشداربووان بە 'بەڵێ' دەنگیان بۆ جیابوونەوە لە عێراق دا.
 
دوای ئەنجامدانی گشتپرسییەکە، حکومەتی عێراق و هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە گوشارێکی زۆریان لەسەر هەرێمی کوردستان دروستکرد، لەوانەش داخستنی دەروازە سنوورییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە لایەن تارانەوە و داخستنی فڕۆکەخانەکان لە لایەن بەغداوە. 

 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن