بۆ جاری شەشەم پاسپۆرتی هەولێر یەكەم بوو

07-10-2015
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن پاسپۆرت
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە مانگی ئەیلوولدا زۆرترین پاسپۆرتی چاپكردوە بەوەش پلەی یەكەمی لەئاستی عێراق‌ و هەرێمی كوردستاندا بۆ جاری شەشەم بەدەست هێنایەوە.

عەمیدی مافپەروەر، دیدار عومەر قادر بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) ئاماژە بەوە دەكات لەمانگی ئەیلوودا 18هەزار‌ و 523 پاسپۆرتیان چاپكردوە، بەمەش لەسەر ئاستی عێراق‌ و هەرێمی كوردستاندا بۆ جاری شەشەم پلەی یەكەمیان بەدەستهێناوە لە چاپكردنی پاسپۆرتدا.

دیدار عومەر هەروەها گوتی "لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو كۆتایی مانگی ئەیلوول توانیومانە 113 هەزار‌ و 449 پاسپۆرت چاپ بكەین".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە