رووداو- هەولێر
ئه‌نجوومه‌نى کەمپی مه‌خموور راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردوو بڵاوکردەوە و، بەغدا و ئه‌و هێزانه‌ى ئاسمانى عێراق به‌کاردەهێنن بە به‌رپرسیار دەزانێت لە هێرشەکە.
کاژێر 6:45 خولەکی ئێوارەی رۆژى چوارشەممە 6-12-2017 له کەمپى په‌نابه‌رانى "شه‌هید رۆسته‌م جودى" که له‌ژێر کۆنترۆڵى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندایه، هێرشێکى ئاسمانی ئه‌نجامدرا. "له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه‌دا له هێزه‌کانى پاراستنى مه‌خموور شه‌هید و بریندار هه‌ن". بەپێی زانیارییەکانی رووداو سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش بریندار بوون.
ئه‌نجوومه‌نى کەمپی مه‌خموور دەڵێت، نازانرێت کێ ئه‌و هێرشەی ئه‌نجامداوه، بەڵام حکومه‌تى ناوه‌ندى عێراق و ئه‌و هێزانه‌ى ئاسمانى عێراق به‌کاردەهێنن، به‌رپرسیارن. "ئاسمانى ئه‌م شوێنه‌ى که هێرشه‌که‌ى لێ ئه‌نجامدراوه له‌لایه‌ن حکومه‌تى ناوه‌ندى عێراقه‌وه ده‌پارێزرێت، هه‌ربۆیه له‌سه‌ر ئەو هێرشه ئێمه چاوه‌ڕێین حکومه‌تى عێراق لێدوانێکى به‌په‌له بدات".
راگەیێندراوەکەی ئه‌نجوومه‌نى کەمپی مه‌خموور ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزه‌کانى پاراستنى مه‌خموور له مانگى ئابى ساڵى 2014ـدا به ئامانجى ئه‌وه‌ى هاووڵاتییانى مه‌ده‌نى کەمپه‌که له به‌رامبه‌ر هێرشى داعش بپارێزن، دامه‌زراوه. "ئه‌و یه‌کینانه له‌لایه‌ن خەڵکی کەمپه‌که‌وه دروستکراون، له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانى داعش هاووڵاتییانى مه‌ده‌نیان به‌شێوه‌یه‌کى چالاک پاراستووه".
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ