بۆچوونی هاونیشتمانییان لەبارەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە

09-03-2019
رووداو @Rudawkurdish
هاونیشتمانییان دڵخۆشن و دەڵێن جوڵە دەکەوێتەوە بازاڕ
هاونیشتمانییان دڵخۆشن و دەڵێن جوڵە دەکەوێتەوە بازاڕ
نیشانەکردن مووچە پاشەکەوت
A+ A-

رووداو - هەولێر

تۆڕی میدیایی رووداو بۆچوونی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستانی لەبارەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە وەرگرتووە، خەڵک پێشوازی لە بڕیارەکەی حکومەت دەکەن و دەڵێن جوڵە دەکەوێتە بازاڕەوە. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری پاشەکەوتی مووچەی هەڵوەشاندەوە، لەم مانگەوە مووچەی فەرمانبەران بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت و حکومەتی عێراق مانگانە 522 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبێ پاشەکەوت پێویستی بە 881 ملیار دینارە، جگە لە پێدانی مووچەی تەواوی فەرمانبەران، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات بە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، بڕی پارەی پەشەکەوتکراویش بۆ مووچەخۆران بگەڕێنێتەوە.
 
هاونیشتمانییان دڵخۆشن بە بڕیارەکەی حکومەت و دەڵێن، جوڵە دەکەوێتەوە بازاڕ. هاونیشتمانییەکیش وای بۆ دەچێت، فەرمانبەران ئەمجارە مووچەکەیان هەمووی خەرج ناکەن، بەڵکو خۆیان بەشێکی لێ پاشەکەوت دەکەن. 
  


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە