سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆدەبنەوە

12-10-2017
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
نیشانەکردن هەڵبژاردن کوردستان پەرلەمانی کوردستان
A+ A-

رووداو- هەولێر

بۆ تاوتوێکردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ، سەرۆک فراکسیۆنەکان و ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.


ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رۆژی هەینی 12-10-2017 بڕیارە لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و بە ئامادەبوونی سەرۆک فراکسیۆنەکان".

بەگوتەی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی هەڵبژاردنەکان و ئامادەسازییەکانی کۆمیسیۆنە بۆ ئەوەی پەرلەمان ئاگاداربکرێتەوە لە دوایین هەنگاوەکانی کۆمیسیۆن کە ئایا دەتوانێ لەکاتی خۆ هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدات یان نا؟.

هەروەها بڕیارە رۆژی یەکشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا یان بڕیاربدرێت لەسەر دواخستن و درێژکردنەوەی وادەی پەرلەمانی کوردستان.

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە