ئەمساڵ لە ئەڵمانیا گەنجانی کورد لە پرۆسەی خوێندندا پێشەنگن

01-07-2023
هێمن عەبدوڵڵا
نمرەکانی شێرمان شەرۆ لە باشترینەکانی ئەڵمانیایە لە بواری فەلسەفە
نمرەکانی شێرمان شەرۆ لە باشترینەکانی ئەڵمانیایە لە بواری فەلسەفە
نیشانەکردن ئەڵمانیا گەنج کورد پەرلەمانی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمساڵ لە ئەڵمانیا ساڵی سەرکەوتنی گەنجانی کوردە لە پرۆسەی خوێندن، لە زۆر شار و ناوچەی ئەو وڵاتەدا یەکەمەکان کورد بوون. 
 
لە ئەڵمانیا وردەوردە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانەکان دەردەکەون. دەریشدەکەوێت کێ لە کوێ یەکەم بووە. لە سەرتاسەری ئەڵمانیادا کورد پەیوەندی بە هێڵی گەرمی دیاسپۆراوە دەکەن و باسی ئەوە دەکەن کە رۆڵەکانیان توانیویانە یەکەم بن.
 
شێرمان شەرۆ، یەکێکە لەو یەکەمانە و میوانی دیاسپۆرا بوو، رایگەیاند، ئەمساڵ چەندین گەنجی کورد توانیویانە پلەی زۆر بەرز و یەکەمەکانی ئەڵمانیا بەدەستبهێنن.
 
شێرمان شەرۆ کە نمرەکانی لە باشترینەکانی ئەڵمانیایە لە بواری فەلسەفە، گوتی، "زۆر حەزم لە بابەتی فەلسەفەیە و زۆریش سەرسامم بە بۆچوونەکانی دیکارت و هەمیشە بابەتە فەلسەفییەکان دەخوێنمەوە و چێژیان لێوەردەگرم".
 
شێرمان شەرۆ گوتیشی، "هەرچەندە فەلسەفە خولیای منە و هەمیشە دەمەوێ وردەکارییەکانی بزانم، بەڵام بوونم بە پزیشکی ددان خەونێکی منداڵیمە و هەموو هەوڵێک دەدەم لە داهاتوودا بتوانم وەک پزیشکی ددان خزمەت بکەم، بەدەستهێنانی ئەو نمرە بەرزەشم واتە یەکەم بوونم، رێگەم بۆ خۆش دەکات بۆ ئەوەی بتوانم خەونی منداڵیم بهێنمەدی".
 
ئەو گەنجە کوردە کە باوکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و دایکیشی خەڵکی باشووری کوردستانە و لە ئەڵمانیا گەورەبووە، هۆکاری ئاستبەرزییەکەی گەڕاندەوە بۆ ماندووبوونی دایک و باوکی و گوتی، "دایک و باوکم هەوڵی زۆریان لەگەڵداوم و زۆر هاوکارم بوون بۆ ئەوەی پلەی یەکەم بەدەستبێنم".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەفتەیەکە زیلینکسی سەرقاڵی گەشتکردنە بەنێو وڵاتانی ئەورووپادا

وڵاتانی رۆژئاوا ناکۆکن لەبارەی گواستنەوەی جەنگ بۆ نێو رووسیا و پووتین هەڕەشە دەکات

وڵاتانی ئەورووپا و ئەندامانی ناتۆ لە برۆکسل کۆبوونەوە. مژاری کۆبوونەوەکەیان چڕکردنەوەی هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتانی رۆژئاوایە بۆ ئۆکراینا و شێوازی وەڵامدانەوەی ‌هێرشەکانی رووسیا.