رووداو-هەولێر
هێزه‌كانی ئه‌مریكا فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر فراوان ده‌كه‌ن و رووبه‌ره‌كه‌ی له سێ هه‌زار مه‌تری دووجاوه ده‌بێته 5 هه‌زار و 700 دۆنم زه‌وی. فراوانكردنه‌كه قۆناخی سێیه‌میه‌تی، زه‌وی نزیكەی 500 جووتیاری به‌رده‌كه‌وێت و قه‌ره‌بووش نه‌كراونه‌ته‌وه.
لە 2003 وە هێزێکی ئاسمانی ئەمریکا فڕۆکەخانەی هەریر بەکار دەهێنن. بەردەوام فڕۆكه‌ی جەنگی و بارهه‌ڵگری لێن. ساڵی 1979فڕۆكه‌خانه‌كه دروستكراوه و سێیه‌مین جاریه‌تی رووبه‌ره‌كه‌ی فراوان ده‌كرێت. زه‌وی كشتوكاڵی بەشێکی زۆر لە هاونیشتمانیانی ناوچەکەش به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه کەوتووە و قه‌ره‌بووش نه‌كراونه‌ته‌وه.
ژماره‌یه‌ك له‌و جووتیارانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسی فڕۆكه‌خانه‌كه دانیشتوون و داوای قه‌ره‌بوویان لێكردوون، به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان پێیان گوتوون حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌ره‌بوویان ده‌كاته‌وه.
له به‌رامبه‌ر هه‌ر دۆنمێك زه‌ویدا بڕی 7 هه‌زار دۆلار به خاوه‌ن مووڵكه‌كان ده‌درێت، به‌ڵام یه‌كلابوونه‌وه‌ی مافی خاوه‌نداریه‌تی زه‌وی كاتی پێویسته.
جوان ره‌فیق، قایمقامی شه‌قڵاوه بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "وه‌زاره‌تی ناو‌خۆ و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سەر خه‌تن كه ده‌رچه‌یێك بۆ قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووان بدۆزینه‌وه و بتوانین ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ته‌خمین كراوه وه‌ری بگرین، به‌ڵام ئه‌و جۆره كارانه كاتی زۆری پێویسته".
ساڵی 1983 فڕۆكه‌خانه‌كه له كشتوكاڵییه‌وه كراوه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی و ماوه‌ی پێنج ساڵ حكومه‌تی به‌عس بۆ شه‌ڕی ئێران به‌كاریهێنا، ساڵی 2003 هاوپه‌یمانان بۆ رووخاندنی حكومه‌تی به‌عس بەکاریانهێنا و له‌گه‌ڵ شه‌ڕی داعش‌یش ئه‌مریكا فراوانتری كرد و كردیه پێگه‌یێكی سه‌ربازی خۆی.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ