رووداو - خورماتوو
بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو رایدەگەیێنێ، بەهۆی پاشەکشەی هەندێ لە هێزەکانی پێشمەرگە حەشدی شەعبی چووەتە نێو گەڕەكە كوردنشینەكانی قەزاكە. دەشڵێت "ئێمە بەرگری دەكەین، بەڵام بەداخەوە پێشمەرگە هەندێك سەنگەریان چۆڵكردوون".
عەقید كاوە مەلا پەروێز، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، بەهۆی پاشەكشەی هەندێ لە هێزەكانی پێشمەرگە حەشدی شەعبی چووەتە نێو گەڕەكە كوردنشینەكانی خورماتوو.
كاوە مەلا پەروێز گوتیشی: "ئێمە بەرگری دەكەین، بەڵام بەداخەوە بەشێك لە هێزەكانی پێشمەرگە پاشەكشەیان كردووە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی حەشدی شەعبی بێتە نێو گەڕەكە كوردییەكانی خورماتوو".
دوای چەندین رۆژ هەڕەشە بەرەبەیانی رۆژی 16-10-2017، حەشدی شەعبی لە باشووری کەرکووک و خورماتوو لە چەندین بەرەوە هێرشی کردە سەر پێشمەرگە، بەشێک لە هێزەکانی سەر بە یەکێتیش بەبێ شەڕ پاشەکشەیان کرد، دواتر چەند هێزێکی پێشمەرگە و خەڵکێکی زۆری چەکدار لە هەولێر و دهۆک و سلێمانییەوە گەیشتنە کەرکووک.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی شەڕەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی سەر بە ئێران لە باشووری کەرکووک و خورماتوو لە چەندین بەرەوە بە هامەر و چەکی ئەمریکی هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە، هێزەکانی پێشمەرگەش وەڵامیان داونەتەوە و 5 هامەری ئەمریکییان تێکشکاندوون".
پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ