لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باسی گشتپرسییەکەی تورکیا کراوە

17-04-2017
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
مەولوود باوەمراد: گوترا ئەمە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان باش دەبێت
مەولوود باوەمراد: گوترا ئەمە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان باش دەبێت
نیشانەکردن گشتپرسی
A+ A-
رووداو - هەولێر 

لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە 17-4-2017ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، باسی ئەنجامی گشتپرسییەکەی هەموواری دەستووری تورکیا کراوە، دوێنێ 16-4-2017 بەڕێوەچوو.

مەولوود باوەمراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەوەکالەت لە وەڵامی پرسارێکی تۆڕی میدیایی رووداو سەبارەت بە تاوتوێکردنی ئەنجامی گشتپرسییەکەی تورکیا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا گوتی "تەنیا ئاماژە بە ئەنجامی گشتپرسییەکە کرا، باسی شتێک کرا، کە هەموومان لە تەلەڤیزیۆن بینیومانە".

هەروەها لەبارەی هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چۆنییەتی هەڵسەنگاندنی ئەنجامەکەی، وەکو مەولوود باوەمراد گوتی لە کۆبوونەوەکە گوتراوە "ئەم ئەنجامە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان باش دەبێت، ئەو ئایندەیەی کە (بەهۆی ئەنجامی گشتپرسییەکە) دێتە پێش باش دەبێت". 

رۆژی 16-4-2017 گشتپرسی لە باکووری کورردستان و تورکیا بۆ هەموارکردنەوەی 18 ماددەی دەستووری تورکیا بەڕێوەچوو، لە ئەنجامیشدا زیاتر لە 51%ـی دەنگدەران، بە بەڵێ دەنگیان بە گۆڕانکارییەکان و هەمووارکردنەوەی دەستووری وڵاتەکەیان دا.

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە