رووداو - هەولێر
پارکی نیشتمانی چیای ئاگری لە باکووری کوردستان یەکێکە لە پارکە نیشتیماییە گەورەکانی تورکیا، کە بە جوانییەکانی ژێر ئاوەکەیەوە دەناسرێتەوە.
رووبارەکانی کاراسوو و بولاک باشی کە لە قەدپاڵی چیای ئاگری هەڵکەوتوون بەهۆی بەرزییان لە ئاستی دەریا، گیانیانبەخشیووە بەو ناوچەیانەی پێیدا دەڕۆن.
مەتە تورکئۆغڵو، بەڕێوەبەری پارکی نیشتمانی و پاراستنی ژینگەی ئیدر دەڵێت "ئەم خاکە کە لە چیای ئاگری و رووباری ئاراسەوە لە ئەنجامی جوڵەی بەردەوامی ئاووە هاتووە، بەتێکەڵبوونی لەگەڵ ئاوی بەسوودی ئێرە، ئەم پێکهاتە سرووشتییە دروستبووە کە شوێنێکی دەوڵەمەندە بۆ مانەوەی جۆرەکانی ماسی و زیندەوەرانی دیکەی ژێر ئاو و هەلومەرجی ژیانی بۆ دروستکردوون. ئەم پارکە یەکێکە لە بەها گرنگەکانی ئەم ناوچەیە و وەک گۆمێکی سرووشتی وایە بۆ بەخێوکردنی زیندەوەرە ئاوییەکانیان".
ئەو ناوچەیە کە سرووشتێکی جوانی لەخۆگرتووە، جێگەی سەرنجی مەلەوانانی ژێر دەریایە و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ناوبانگی کەسانێكی زۆر سەردانی دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ