وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بەرهەم ساڵح لە نامەیەکدا داوا لە ئەندامانی هاوپەیمانی دەکات بچنە ناو یەکێتی

لەلایەن رووداو 19/9/2018
بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ چوارشەممە گەرایەوە ناو یەکێتی
بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ چوارشەممە گەرایەوە ناو یەکێتی


رووداو-هەولێر

بەرهەم ساڵح، بە نامەیەک دەستلەکارکێشانەوەی لە هاوپەیمانی راگەیاندووە و تێیدا بۆ هاودیدەکانی نووسیوە، ئه‌م قۆناغه‌ واده‌خوازێت به‌ھا و باوه‌ڕ و ئامانجه‌ به‌رزه‌كانمان، بخه‌ینه‌ چوارچێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له‌ ھاوپه‌یمانی.


بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمی گەڕایەوە ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لەلایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە بە بەربژێری ئەو حیزبە بۆ سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا.

لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا لە هاوپەیمانی، بەرهەم ساڵح باس لە بژاردەکان بۆ ئەندامانی هاوپەیمانی دەکات و رایدەگەیێنێت: "ھه‌مو بژارده‌ و بڕیاڕه‌كان، بژارده‌ و بڕیاری سه‌ربه‌ستانه‌ و سه‌ربه‌رزانه‌ن و لای ئێمه‌ش ھه‌ر به‌ بژارده‌ بڕیاری رێزلێگیراو و شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ ده‌مێننه‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێین: ئه‌وه‌ی داخوازی و ویستی ئێمه‌یه‌ و له‌ھه‌موو بژارده‌كانی دیکە خۆشحاڵترمان ده‌كات، بڕیاری ده‌سته‌جه‌معی و پێكه‌ویی و پێكه‌وه‌بوونمانه‌، بۆ كاركردن له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستاندا. بڕیارێك، دڵنیاین ده‌رگای زیاد له‌ده‌رفه‌تێكی خزمه‌تكردن و به‌رپرسیارێتی ده‌خاته‌ به‌رده‌م ھه‌موو لایه‌كمان".

دەقی نامەکە

به‌ڕێزان؛

ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر

ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن له‌ هاوپه‌یمانی دیمكراسی و دادپه‌روه‌ری.

سڵاوێكی گه‌رم…

له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ھاوپه‌یمانیه‌وه‌، ڕامانگه‌یاند: ئه‌ركه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ گه‌وره‌ و چاره‌نوسسازن، بۆیه‌ ھه‌ر ئه‌وكات جه‌ختمان كرده‌وه‌، كه‌ پێویستمان به‌ھاوكاری و ھاوخه‌باتی كه‌سان و گروپ و ھێزه‌ سیاسیه‌كانه‌ ، له‌پێناو به‌رقه‌راكردنی ریفۆرم و گۆڕانكاری ڕاسته‌قینه‌، له‌سه‌رخان و ژێرخانی حزب و حوكمڕانی كوردستاندا.

له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، وێڕای جیاوازی پاشخانی فكر و ئه‌زمونی كاركردنی سیاسی، توانیمان شێوازێك له‌كاری پێكه‌وه‌یی دابنێین و وێستگه‌یه‌كی كار و تێكۆشانی ھاوچه‌رخی سیاسی به‌ڕێبكه‌ین.  پێكه‌وه‌ كۆك بوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ھاوپه‌یمانی، ئامرازی خزمه‌تكردنی گه‌له‌ و ئامانجی سه‌ره‌كی ھێنانه‌دی حوكمڕانیه‌كی ته‌ندروست و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و چاره‌كردنی قه‌یران و كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ژیان و خزمه‌تگوزاری و بژێوی ھاوڵاتیانه‌.

ھاودیدانی خۆشه‌ویست

هه‌روه‌ك له‌ دانیشتن و گفتوگۆی نێوانمان، ڕاشكاوانه‌ جه‌ختمان له‌سه‌ر كردۆته‌وه‌، ئه‌م قۆناغه‌ واده‌خوازێت به‌ھا و باوه‌ڕ و ئامانجه‌ به‌رزه‌كانمان، بخه‌ینه‌ چوارچێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له‌ ھاوپه‌یمانی.  له‌م ڕوانگه‌وه‌ به‌ هه‌وڵی كۆمه‌ڵێك تێكۆشه‌ری دڵسۆزی هه‌ردولا  به‌ئاقاری ڕێكه‌وتن و یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستاندا ھه‌نگاومان ناوه‌.

لێره‌وه‌ ده‌كرێت زیاد له‌ بژارده‌یه‌ك ھه‌بێت، به‌شێك له‌وانه‌یه‌ ڕێگای جیاواز له‌ئاڕاسته‌ی یه‌كگرتن ھه‌ڵبژێرێت، ڕه‌نگه‌ ھه‌شبێت ئاره‌زو بكات له‌ناو ھاوپه‌یمانیدا درێژه‌ به‌كاروانی خه‌بات بدات، ھه‌روه‌ك چۆن ئێمه‌ لای خۆمانه‌وه‌ بڕیاڕمانداوه‌ به‌ئاراسته‌ی یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ھه‌نگاو بۆ كاری سیاسی ئێستا و ئاینده‌مان بنێن. بێگومان؛ ھه‌مو بژارده‌ و بڕیاڕه‌كان، بژارده‌ و بڕیاڕی سه‌ربه‌ستانه‌ و سه‌ربه‌رزانه‌ن و لای ئێمه‌ش ھه‌ر به‌ بژارده‌ بڕیاڕی ڕێزلێگیراو شه‌رافه‌نمه‌ندانه‌ ده‌مێننه‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێین: ئه‌وه‌ی داخوازی و ویستی ئێمه‌یه‌ و له‌ھه‌مو بژارده‌كانی تر خۆشحاڵترمان ده‌كات، بڕیاڕی ده‌سته‌جه‌معی و پێكه‌ویی و پێكه‌وه‌بونمانه‌، بۆ كاركردن له‌ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا. بڕیاڕێك، دڵنیاین ده‌رگای زیاد له‌ده‌رفه‌تێكی خزمه‌تكردن و به‌رپرسیارێتی ده‌خاته‌ به‌رده‌م ھه‌مو لایه‌كمان.

 له‌ سۆنگه‌ی ئه‌و گفتوگۆ راشكاوه‌ی به‌ ئاراسته‌ی یه‌كگرتن ئه‌نجاماندا و ئه‌و بڕیاره‌ی پێی گه‌یشتین، من به‌م نامه‌یه‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆمتان له‌ هاوپه‌یمانی پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم و تكام وایه‌ په‌سه‌ندی بكه‌ن.

له‌گه‌ڵ رێزو پێزانینی زۆرم.

 به‌رهه‌م ساڵه‌ح


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)
0.359 seconds