رووداو - هەولێر
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە داوای یەکڕیزیی و تەبایی لایەنە کوردستانییەکان لە پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا دەکات.
لە پەیامەکەدا ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە کەسوکاری شەهیدان، پێشمەرگە و موسڵمانان دەکات و هیواخوازە هاونیشتمانییان بە خۆشی و ئارامی رۆژانی جەژن بەسەربەرن و ببێتە هۆی ئاشتى و ته‌بایى.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان دەڵێت "جه‌ژنى قوربان له‌كاتێكدا دێته‌وه كه له عێراق هه‌وڵه‌كانى پێكهێانى حكومه‌تێكى تازه ده‌ستیانپێكردووه. هیوادارین لایه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌لى كوردستان بخه‌نه پێش هه‌موو شتێكى دیكه‌وه و یه‌كڕیز و ته‌بابن تاوەكو له ئاست چاوه‌ڕوانیى گه‌لى كوردستاندا بن".
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران داوا لە لایەنەکان دەکات "به به‌رنامه‌یه‌كى كوردستانییانه، کە له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌ده‌ستهێنانى مافه ده‌ستوورییه‌كانى گه‌له‌كه‌مان ئاماده‌كرابێت، پێكه‌وه وه‌ك تیمێك رووبكه‌نه به‌غدا، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری‌یان ده‌كات".
لە کۆتایی پەیامەکەدا ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دەڵێت "به‌و هیوایه‌ى هه‌مووان جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوو له بارودۆخێكى باشتر و له‌بارتردا بكه‌نه‌وه و گه‌لى كوردستانیش به مافه ره‌واكانى شادببێت. داوا لە هاونیشتمانییان ده‌كه‌ین له‌پێناو سه‌لامه‌تیى خۆیان و خانه‌واده‌كانیاندا رۆژانى جه‌ژن و پشوو پابه‌ندى رێنماییه‌كانى هاتووچۆ بن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ