رووداو - سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند ، لە رۆژی پێنجشەممەوە خشتەی کارەبا بۆ مانگی رەمەزان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی چوارشەممە 24-5-2017، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە هاتووە "له‌گەڵ هاتنی مانگى ره‌مه‌زان، به‌رنامه‌یه‌كى نوێ بۆ دابه‌شكردنى كاره‌باى نیشتمانى و موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان داده‌نرێت".
سالار حیسامەدین، بەڕێوه‌به‌رى گشتیى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند "به‌رنامه‌ى نوێى كاره‌باى نیشتمانى و موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له رۆژی پێنجشه‌ممه 25-5-2017، ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌پێى به‌رنامه‌كه له 11ـى پێش نیوه‌ڕۆ تاوەکو 4ـى به‌ره‌به‌یانى رۆژى دواتر هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتمانى كوژایه‌وه، پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییەکان كار بكه‌ن".
بەڕێوه‌به‌رى گشتیى كاره‌باى سلێمانى گوتی" له کاژێر 4:00ـى به‌ره‌به‌یان تاوەکو 11:00ـى به‌یانى به‌پێى خشتیه‌ك چه‌ند کاژێرێک كاره‌باى نشتمانى ده‌بێت، له‌وانه‌یه چه‌ند کاژێرێک كاره‌با نه‌بێت".
ئاماژە بەوەشکراوە کە "لەسەر ئەم خشتەکە موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ئاگادار كراونەتە‌وه، له‌و كاته‌ى بۆیان دانراوه له 11:00ـى پێشنیوه‌ڕۆ تاوەکو 4:00ـی به‌ره‌به‌یان هاووڵاتیان بێ كاره‌با نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه روو‌به‌ڕووى سزاى یاسایی ده‌بنه‌وه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ