ماڵپەڕی شەفافیەت: داهاتی یەک مانگ زیاتر لە 110 ملیار دینار بووە

03-11-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن داهاتی سلێمانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی یەک هەفتەی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە 27 ملیار دینار و داهاتی یەک مانگیش زیاتر لە 110 ملیار دینار بووە. 
 
رۆژی هەینی 03-11-2023 ماڵپەری شەفافیەت بڵاویکردەوە، لە 28ـی تشرینی یەکەم تاوەکو ئەمڕۆ داهاتی یەک هەفتەی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین 27 ملیار و 276 ملیۆن و 907 هەزار و چوار دینار بووە کە 94٪ـی نەختینە، 6٪ـی چەک و مەقاسە سفر بووە.
 
هاوکات لە 03ـی مانگی رابردوو تاوەکو ئەمڕۆ 03ـی تشرینی دووەم واتا داهاتی یەک مانگی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین، 110 ملیار و 128 ملیۆن و 359 هەزار و 437 دینار بووە، کە زۆرترین پارە لە رێگەی گەنجینەی ژمارە یەک کۆکراوەتەوە و کەمترینی لە گەنجینەی هەڵەبجە بووە، کە لە یەک مانگدا تەنیا 97 ملیۆن و 36 هەزار و 400 دینارە. 
 
ئەو داهاتەی ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاوی دەکاتەوە، داهاتی نانەوتییە و لە رێگەی شەش گەنجینە (گەنجینەی دوو، گەنجینەی یەک، گەنجینەکانی گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە) کۆکراوەتەوە. 
 
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 15-12-2022 لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ماڵپەڕی شەفافیەتی راگەیاند.
 
ماڵپەڕی شەفافیەت لە هەشت بەش پێکدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت و دروشمی "بە سیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"ـی بەرزکردووەتەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن