رای هاونیشتمانیان لەبارەی پرۆژەکەی رووداو بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان

19-06-2017
رووداو @Rudawkurdish
پرۆژەکە  جگەلەوەی رێگەکانی وازهێنانی روونکردووەتەوە، بە خەڵاتیش هانی کەسەکە دەدات
پرۆژەکە جگەلەوەی رێگەکانی وازهێنانی روونکردووەتەوە، بە خەڵاتیش هانی کەسەکە دەدات
نیشانەکردن جگەرەکێشان
A+ A-

رووداو - هەولێر

دێسکی تەندروستیی تۆڕی میدیایی رووداو پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان راگەیاند، هاونیشتمانیانیش پشتگیری دەکەن و بە هەوڵێکی باشی دەزانن بۆ دوورکەوتنەوەی خەڵک لە جگەرەکێشان.

جگەرەکێشەکان دەڵێن، دەتوانن لەڕێگەی ئەو پرۆژەی رووداوەوە واز لە جگەرەکێشان بهێنن، چونکە جگەلەوەی رێگەکانی وازهێنانی روونکردووەتەوە، بە خەڵاتیش هانی کەسەکە دەدات.

 
پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بە هەماهەنگی زانستیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و بە سپۆنسەری پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بەڕێوەدەچێت، ئەو کەسانە خەڵات دەکات کە واز لە جگەرەکێشان دەهێنن.

پرۆژەکە 100 خەڵاتی جۆراوجۆری ئامادەکردوون و ماوەی چوار هەفتە بەردەوامدەبێت، هەر کەسێک واز لە جگەرەکیشان بهێنێت یەکێک لە 100 خەڵاتەکە دەباتەوە.


هاونیشتمانیان (ئەو کەسانەی بڕیاری وازهێنان لە جگەرەکێشان دەدەن یان ماوەیەکە وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە) دەتوانن لەڕێگەی لاپەڕەی تەندروستی پۆرتاڵی رووداو ناوی خۆیان تۆماربکەن.

د. ئاراس برادۆستی، بەڕێوەبەری دێسکی تەندروستیی رووداو دەڵێت: لە هەفتەی چوارەمی پرۆژەکە پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە و، 100 کەس لەوانەی لە پشکنینەکان دەردەچن خەڵاتەکان دەبەنەوە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە