جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت

21-02-2019
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
نیشانەکردن شەکر
A+ A-


رووداو- هەولێر

خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی ناوداری ئەمریکی 10 رۆژ وازهێنانی لە شەکر راگەیاند.


جێنیفێر لۆپێز، ئەستێرەی ئەمریکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام بەشداری چالێنجێک دەکات ئەویش 10 رۆژ وازهێنانە لە شەکر و هەموو ئەو بەرهەمانەی شەکریان تێدایە.

جێنیفێرلۆپێز، خانمە گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکی دەڵێت: "سەرەتا زۆر سەخت بوو هەر بیرم لەوە دەکردەوە کەی دووبارە شەکر دەخۆم!، بەڵام دوای چەند رۆژێک باشتربوو و لە کۆتایشدا جەستەم لەگەڵ نەخواردنی شەکر راهات و ئێستا بەرگەی نەخواردنی شیرینی و شەکری دەستکرد دەگرم."

خانمە گۆرانیبێژەکە روونیدەکاتەوە دوای چەند رۆژێک وازهێنانی لە شەکر، هەستی بە سەرئێشە و بێهێزی کردووە، هەموو ئەوانەش دەرخەری ئەوەن کە جەستەی ئالوودەبووە بە شەکر.

د. هایلی پۆمرۆی کە پزیشکی پسپۆری خۆراکی جێنیفێر لۆپێزە لە نیویۆرک پشتگیری بڕیارەکەی لۆپێز دەکات و سەبارەت بە خواردنی شەکر دەڵێت: شەکر بەشێوەیەکی سروشتی لەنێو ئەو خواردنانە هەیە کە کاربۆهێدراتیان تێدایە لەوانە میوە، سەوزە و دانەوێلە توێکڵدارەکان، کاتێک جەستە ئەو خۆراکانە هەرسدەکات، شەکری نێویان وزە بۆ جەستە دابیندەکات.

پسپۆرەکەی خۆراک روونیدەکاتەوە خواردنی رێژەیەکی زۆری شەکر جگەلەوەی مەترسییەکی گەورە لەسەر تەندروستی دروستدەکات و هۆکارە بۆ قەڵەوبوون و تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە بەڵکو دەبێتەهۆی ئالوودەبوون.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە