ئەمریکا: هەوڵدەدەین 4ـی نۆڤەمبەر هەناردەی نەوتی ئێران رابگرین

31-08-2018
رووداو @Rudawkurdish
کۆمپانیا ئەوروپییەکان کڕینی نەوتی ئێرانیان 41% کەم کردووەتەوە
کۆمپانیا ئەوروپییەکان کڕینی نەوتی ئێرانیان 41% کەم کردووەتەوە
نیشانەکردن ئەمریکا
A+ A-

رووداو - هەولێر 

برایان هۆک، بەرپرسی گرووپی کاری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە جەختی کردەوە کە دەیانهەوێ تاوەکو رۆژی 4ـی نۆڤەمبەر هەناردەی نەوتی ئێران رابگرن. 


بەگوتەی شارەزایان هەر ئێستاش رۆژانە 400 هەزار بەرمیل هەناردەی نەوتی ئێران کەمی کردووە. 

شارەزایانی ئابووری پێیان وایە وڵاتانی ئەوروپایی و تەنانەت چین و هیندستانیش ئەگەر بخرێنەسەر دوو رێیانی ئێران یان ئەمریکا، ئێران هەڵنابژێرن، تەنانەت ئەگەر بە نیوەی نرخیش نەوتیان پێبدرێت.

کۆمپانییا ئەوروپییەکان، پێش دانانەوەی قۆناخی یەکەمی گەمارۆکانی ئەمریکا، کڕینی نەوتی ئێرانیان رۆژانە 41% بوو، کە دەکاتە 220 هەزار بەرمیل کەمکردووەتەوە. 

کۆریای باشوور، ئیماڕات و ژاپۆنیش رایانگرتووە یان رایدەگرن. بەوەش پێشبینی دەکرێت لەماوەی شەش مانگدا هەناردەکردنی نەوتی ئێران 1 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل کەمبکات. 

بەشێوەی مامناوەندی، ئێران ئەمساڵ رۆژانە دوو ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە. کەمبوونەوەی یەک ملیۆن و نیو، واتا گەڕانەوە بۆ پێش قۆناخی رێککەوتنی ئەتۆمی. ئەو کات ئێران رۆژانە نزیکەی 1 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد.


پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە