هێشتا لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی خورماتوو پێکنەهێندراوە

07-02-2018
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
دوای پێنج کۆبوونەوە پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە لیژنەکە پێکبهێنێت
دوای پێنج کۆبوونەوە پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە لیژنەکە پێکبهێنێت
نیشانەکردن خورماتوو
A+ A-

رووداو - هەولێر

پەرلەمانی عێراق لە پێنج کۆبونەوەدا نەیتوانیوە بڕیاربدات لەسەر دەستبەکاربوونی ئەو لیژنەیەی بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی خورماتوو پێکهێندراوە. رۆژانە دەخرێتە بەرنامەی کار و هەر جارەی بە بیانووییەک دەنگدان لەسەری دوادەخرێت. 

کورد هەرچەندە پێکهێنانی ئەو لیژنەیە بە گرنگ دەزانێ، بەڵام لەترسی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە رێگە لە تەواوبوونی رێژەی یاسایی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەگرێت.

فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا رەخنە لە دەستنیشانکردنی بەشێک لەو پەرلەمانتارانە دەگرێت کە دانراون بۆ ئەندامبوون لە لیژنەکە. بەگوتەی شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری پارتی، هەندێ ناو لەنێو لیژنەکەدا هەن، "خۆی مەحکومە بە پێشێلکاری و دەستی هەبووە لە سووتاندنی ماڵە کوردەکان و کوشتنی کورد و دەرکردنیان لە خورماتوو".

نوێنەرێکی تورکمانی خورماتوو داوای هەڵدانەوەی لاپەرەیەکی نوێ لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکان دەکات.نیازی ئۆغڵو کە زۆر جار لەلایەن کوردە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی لەپشتی روداوەکانەوەیە، دەڵێت داهاتووی خورماتوو باشتر دەبێت .

12 ئەندامی لیژنەکانی مافی مرۆڤ، رۆشنبیری یاسایی، ئاسایش و بەرگری لەو لیژنەیەدا دەبن کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و دواتر لە خورماتوو دەکەن و کار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئەو ناوچەیەش دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە