دەنگۆی سەردانی حەیدەر عەبادی بۆ سلێمانی رەتکرایەوە

24-04-2018
سیروان عەباس
نیشانەکردن حەیدەر عەبادی
A+ A-
رووداو - سلێمانی

دەنگۆی سەردانیکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سلێمانی رەتدەکرێتەوە و بەرپرسێکیش لە نووسینگەی حەیدەر عەبادی، بە رووداوی راگەیاند ''سبەی حەیدەر عەبادی سەردانی سلێمانی ناکات، سەرباری ئەوەش ئێمە سەرۆک لیستمان لە سلێمانی نییە''.


ئەو بەرپرسە کە نەویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ''عەبادی لە بەرنامەیدایە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، بەڵام کات و رۆژەکەی دیارینەکراوە''.

لە چەند پەیجێكی کوردی هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە رۆژی چوارشەممە 25-4-2018، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمەبەستی بانگەشەکردن بۆ هاوپەیمانی نەسر سەردانی شاری سلێمانی دەکات، پاشان سەردانی شارەکانی هەولێر و دهۆک دەکات. بەڵام ئەم هەواڵە لەلایەن بەپرسێکی نووسینگەی عەبادی رەتکرایەوە.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە