رووداو - هەولێر
لە هەرسێ کانتۆنەکەی رۆژئاوای کوردستان بانگەشە و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنە خۆجێییەکان دەکرێت کە بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
لە بانگەشەکاندا جگە لە زمانی کوردی رێگە بە عەرەب و ئاشوورییەکانیش دراوە بە زمانی خۆیان بانگەشە بۆ بەربژێرەکان بکەن.
بەرپرسانی تەڤدەمیش دەڵێن، سەرەڕای هەڕەشەکانی حکومەتی تورکیا، هەڵبژاردنەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە هەر سێ کانتۆنی جزیرە، عەفرین و کۆبانێ بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ