ئاسۆ مامەند: پارێزگاری داهاتووی کەرکووک کورد دەبێت

11-12-2023
ئەحمەد حەمید
 ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـ
ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـ
نیشانەکردن ئاسۆ مامەند کەرکووک هەڵبژاردن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت: هەندێک وڵات دەیانەوێت هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک دوابخرێت، بەڵام هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەکرێت. دەشڵێت "بەدڵنیاییەوە کورد زۆرینەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەدەستدەهێنێت و پارێزگاری داهاتوو کورد دەبێت".
 
ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات گوتی: دەبێت هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک بکرێت و داواکاریی دواخستنی هەڵبژاردن بیانووە و هیچ پاڵپشتیێکی دەستووری و یاسایی نییە، رەنگە وڵاتان بیانەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت، بەڵام ئەوەی لای ئێمە زانیارییە؛ هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەکرێت، خەڵک بە گەرموگوڕی و بە باشی و جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی دیکە، ئامادەیی تێدایە بەشداری هەڵبژاردن بکەن.
 
ئاسۆ مامەند، باسی لەوەشکرد "یاسای سانتلیگۆ کە لەم هەڵبژاردنەدا بەکاردەهێنرێت ئەوەی یەکلاکردووەتەوە؛ هەر لایەنێک بۆ ئەوەی کورسی بە دەستبهێنێت دەبێت زیاتر لە 30 هەزار دەنگ بهێنێت، هەندێک لیست هەیە خۆی دەزانێت ناتوانێت کورسی بەدەستبهێنێت و دەبنە هۆی بەفیڕۆدانی دەنگی کورد لە کەرکووک و دەنگی کورد پەرتەوازە دەکەن، بەڵام بەدڵنیاییەوە کورد زۆرینەی هەڵبژاردن لە کەرکووک بەدەستدەهێنێت." 
 
لەبارەی تۆماری دەنگدەرانی کەرکووک، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی گوتی: تۆماری دەنگدەران لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بەکارهێنراوە و گرفتی تێدا نییە و، کۆمیسیۆن هەموو پێداچوونەوەیەکی بە تۆماری دەنگدەراندا کردووە و تۆماری دەنگدەرانی کەرکووک گرفتی نییە، ئەگەر گرفتی هەبووایە، نەدەبوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەو تۆمارە بکرایە.
 
ئاسۆ مامەند، دەڵێت: ئەوانەی باس لە هێنانی خەڵک دەکەن، بیانووە و ئەوانەی هاتوونەتەوە بۆ کەرکووک خەڵکی کەرکووک بوون و ئاوارەبوون، هەر لایەنێک بەڵگەیەکی لەسەر بوونی خەڵکی دیکە لە کەرکووک هەیە، دەتوانێت رایبگەیەنێت، ئەگەر ئەنجوومەنێکی کارا لە پارێزگای کەرکووک هەبێت، رۆڵی زۆر دەبێت لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکاندا.
 
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی جەختیکردەوە: هەندێک لایەن ترسیان لە هەڵبژاردن هەیە و دەزانن کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا زۆرینە دەبێت و پارێزگاری داهاتووی کەرکووک کورد دەبێت.
 
بڕیارە لە رۆژی 18-12-2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پێنج هەزار و 904 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەربژێر کردووە، کە رکابەری لەسەر 285 کورسی دەکەن.
 
لەو بەربژێرانە 4 هەزار و 242ـیان لە رەگەزی نێرن، واتە 71.8٪ـی کۆی بەربژێران. هەروەها هەزار و 662ـیشیان لە رەگەزی مێن، واتە 28.1٪ـی بەربژێران، بەو پێیە، هەر کورسییەکی ئەنجوومەنی پارێزگا زیاتر لە 20 بەربژێری بەردەکەوێت.
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچيرڤان بارزانى بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران: لە دڵەوە خەمبارین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی لە حکومەت و گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و شاندی یاوەریان لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیان.