رووداو - ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆككۆماری توركیا رایدەگەیێنێ، ئەگەر پێویست بکات و حکومەتی عێراقیش پرسەکە چارەسەرنەکات، ئەوا ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر قه‌ندیل و شنگال و مه‌خمووریش ئەنجامدەدەن. گلەییش لە عەبادی دەکات و دەڵێت: "هەندێ شتمان لەبارەی مەخموور و شنگال به به‌ڕێز عه‌بادی گوت، به‌ڵام هیچ شتێك رووینەدا".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆککۆمار و به‌ربژێری هاوپه‌یمانیی كۆمار بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له باشووری كوردستان رایگه‌یاند: "ئه‌م پرسه دوو ره‌هه‌ندی هه‌یه، قه‌ندیل و شنگال. ئه‌گه‌ر هه‌ر مه‌ترسییه‌ك له عێراقه‌وه هه‌بێت بۆ سه‌ر توركیا كه ناوبه‌ناو ده‌بێت، ئەوا هەڵوێستمان دەبێت".
ئەردۆغان راشیگەیاند: "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌غدا گوتی من ئه‌و كاره چاره‌سه‌رده‌كه‌م، ئه‌وا باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌غدا گوتی ناتوانم چاره‌سه‌ری بكه‌م، ئه‌وا مۆڵه‌ت له هیچ كه‌سێك وه‌رناگرین و هێرشده‌كه‌ینه سه‌ر شنگال و قه‌ندیل و ته‌نانه‌ت مه‌خمووریش. مه‌خموور زۆر گرنگه، پێویستە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بابه‌تی مه‌خموور چاره‌سه‌ربكات، چونكه له مه‌خموور تیرۆریست پێده‌گه‌یێنرێن".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌ش كرد كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆده‌كه‌ن و گرنگیی هه‌نگاونانیشی خسته‌ڕوو و رایگەیاند: "واده‌زانن قه‌ندیل له‌كوێوه به‌خێوده‌كرێت، له مه‌خمووره‌وه به‌خێوده‌كرێت. با ئه‌وه‌ش پشتگوێنه‌خه‌ین كه شنگال لەڕاستیدا قه‌ندیلێكی بچووكه، ئێمە له‌وێش كاری پێویست ده‌كه‌ین، ئێمه ئه‌وه‌شمان به به‌ڕێز عه‌بادی گوتووه، به‌ڵام هیچ شتێك نه‌بووه، ئومێده‌وارین و چاوه‌ڕوانده‌كه‌ین بزانین حكومه‌تی نوێ چۆن پێكدێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ