مۆنۆمێنتی هەڵەبجە

مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
مۆنۆمێنتی هەڵەبجە

شاری هەڵەبجە مۆنۆمێنتێکی هەیە کە هێمایە بۆ قوربانیانی کیمیابارانکردنی شارەکە لە لایەن سوپای رژێمی بەعسەوە کە عەلی حەسەن مەجیدی ئامۆزای سەدام حوسێن فەرماندەیی دەکرد.

بەشێک لە مێژوو و یادەوەری هەڵەبجە لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجەدا نووسراوە و هەڵگیراوە. 

 ئەو کەسانەی کە سەردانی مۆنۆمێنتەکە دەکەن دەزانن کە لە 16-3 چ کارەساتێک بەسەر هەڵەبجەدا هێنراوە و هەروەها ئەو پێنووسەی بڕیاری لەسێدارەدانی عەلی حەسەن مەجیدی پێ واژۆ کراوە ئێستا لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجەدا هەڵگیراوە.