شعری جەمال غەمبار بۆ کۆبانێ

شعری جەمال غەمبار بۆ کۆبانێ
جەمال غەمباری هەڵبەستڤانی کورد شعرێکی بۆ کۆبانێ نووسیوە کە تێیدا باس لە مەینەتی و ئازارەکانی ئەو شارە کوردەی رۆژئاوای کوردستان دەکات.

ئەو هەڵبەستڤانە بە هاوکاری تۆڕی میدیایی رووداو ئەو شعرەی بۆ کۆبانێ نووسیوە وەک ڤیدیۆ کلیپ تۆماری کردووە و دەشڵێ هەرچی بنوسرێت و هەرچی بکرێت لە ئاست گەورەیی ئەو رووداوانە نین کە لە کۆبانێ روودەدەن.