نیشانەشکێنی

نیشانەشکێنی

تراپ و ستیک شێوەیەکی نیشانەشکێنییە بە تفەنگ. لە ئۆلۆمپیای جیهانیدا خاوەنی شوێنێکی گرنگە. پێشتر باڵندەیان بۆ نیشانەشکێنی بەکاردەهێنا. بەڵام ئێستا تابلۆ بۆ نیشانەشکێنی بەکاردێت. نیشانگری بۆ نیشانەشکێنەکان و بینەرانیش حەز و خوڵیایەکی تایبەتە. لە شاری ئەدەنە و لە کەناراوەکانی دەریای سپی پێشبڕکێێ تراپ و ستیک دەکرێت. کە لە زۆر شاری تورکیا بەشداری لە پێشبڕکێیەکەدا دەکەن.

ئەحمەد کۆاخاسلۆخلویش یەکێکە لە نیشانەشکێنەکان دەڵێ "ئەمڕۆە ئێمە بۆ پێشبڕكێی تراپ و ستیک بەشداریمان لە کوپی چوکرۆڤا بۆ نیشانەشکێنیدا کردووە. کەمێک پێش ئێستا من 15 گولەم ئاراستەی نیشانەکە کرد و 12 جار ئامانجەکەم پێکا. با بڕوانین من بۆ کۆتایی دەمێنمەوە و ئەگەر خودا بیەوێت لە کۆتاییدا نمرەیەکی باش بەدەستدێنم. لە راستیدا بۆ ئەوەی تۆ ببیتە نیشانەشکێكێ تراپ چەندین ساڵ خوڵ و راهێنانت پێویستە. چونکە لە تەنیا جارێکدا ناتوانیت سەرکەوتوو بیت. پێویستی بە ئەزموونی زۆرە. وەک ئەوە وایە هەرجارێک بەردێک لەسەر بەدێک دابنێیت. لە نیشانەشکێنیدا وەستان، شوێن و چۆنییەتی وەستان و بەرز و نزمی و چۆنێتی گرتنی تفەنگەکە کاریگەری لەسەر پێکانی ئامانجەکە دەبێت. هاوکات بوونی ئەزموون کاریگەری زۆری هەیە".
لە مێژووی دیسپلینی نیشانەشکێنیدا تراپ زۆر کۆنە. لە سەردەمانی کۆندا باڵندەکانیان لە قەفەز بەردەدا و دەکرانە ئامانجی نیشانگرەکان، بەڵام لە ساڵی 192  ئەو جۆرە نیشانەشکێنییە لە بەریتانیا قەدەخەکرا. ئێستا بە جۆرێکی جیاواز پرۆسەری نیشانەشکێنی بەڕێوەدەچێت.

ئەحمەد کۆاخاسلۆخلو، دەڵێ "یاری تراپ جیا لە نیشانەشکێنی دەرفەتی ئەوە بە مرۆڤەکان دەدات، لەماوەی هەفتەدا کاتێکی خۆش بەسەربەرن. لەسایەی پێشبڕکێکان نیشانەشکێنەکان دەتوانن هونەری خۆیان بەرەوپێش ببەن، لە ئۆلۆمپیاد لە 15 مەتر دوور نیشانەگرەکان بە ئاراستەی ئامانجەکەیان گولە دەهاوێژن. شەش کەس هەر یەکەیان 25 جاران نیشانە دەکەنە ئامانج. بەو شێوەیە نمرە بەدەست دێنن و دەتوانن خۆیان بەرەوپێش بەن. بۆیە ئێرە شوێنێکی زۆر باشە بۆ ئێمە"

مرۆڤ دەتواێت لە 12 - 13 ساڵییەوە دەست بە نیشانەشکێنی تراپ بکات. بۆیە لە منداڵەوە بگرە تاوەکو کەسانی گەنج و بەتەمەن بەشداری لەو پێشبڕکێیە دەکەن. تەنانەت هەندێک لە نیشانەشکێنەکان کەسوکاریان لەگەڵ خۆیان دێنن. شێوەیەکی دیکە نیشانەشکێنی سکیتە، بەڵام ئەو یاریەش لە هەندێک رووەوە لە تراپ جیاوازە.

ئەحمەد کۆاخاسلۆخلو، دەڵێ "سکیت هەندێک لە نیشانەشکێنییەوە نزیکە. بۆیە پارچەی "یانبۆرک" بەکاردەهێنرێت. لە نیشانەشکێنیدا مرۆڤ بەو شێوەیە باڵندەکان دەکاتە ئامانج. هەربۆیە مرۆڤ زووتر سەردەکەوێت. بەس تراپ هەندێک لە سکیت جیاوازترە. تراپ هەندیك وەکو مەشخەلێکی وەرزشییە، بەڵام بە بۆچوونی من تەنیا وەرزشی نییە و ئەمەش بۆچوونی منە".

ناوبژیوان چاودێری نیشانەشکێنەکان دەکات. نووسەریش پێوانەکان دەنووسێ. کاتێك نیشانەشکێنەکان نیشانەدەگرن، ئەندامانی خانەوادەکانیان بە دڵخۆشییەوە لێیان دەڕوانن. کەنعان ئاخچا، وەکو حەکەم بەشداری لەو پێشبڕکێیەدا کردووە. کەنعان ئاخچا، ناوبژیوانی یارییەکەیە دەڵێ "ئەگەر نیشانەبگرن و لە ئامانجەکەیان نەدەن پێیدەلێین، "مانە". بە رەنگی سوور ئەوە لەسەر بۆردەکان تۆماردەکەین. گەر ئامانجەکەیان پێکا ئەوا لەسەر بۆرد یاخود تابلۆیەکە بە رەنگی سپی نیشانەدەکەن. ئەوە لیستەمانە".

لە ئاسمان کۆچرەوی باڵندەکان خۆیان دایە بەر جولەی با، بەڵام ئەمڕۆ نیشانەشکێنەکان لە شوێنی ئەوەی تفەنگ بهاوێژن بە تراپ و سکێت لێیاندان. پێشبڕکێکە بەکۆتاهات. پاشان نیشانەشکێنە براوەکان خەڵاتەکانیان وەردەگرن.