دروستکردنی تەحین

دروستکردنی تەحین

لە ساڵی 1980، باپیری دوای ئەویش باوکی کاری دروستکردنی تەحین دەکەن. بە هۆی رابردووی ئەوان و شارەزایی لە دروستکردنی تەحی، بنەماڵەکەیان بە خاوەنی کارگەی تەحینی زاخۆ ناسراون.

عامر یوسف، خاوەنی کارگە دەڵێ "ئەو کارگەیە باپیری من دروستیکردووە، ئەوکات سەردەمی رەشماڵ بوو هیچ جۆرە ئامێرێک نەبوو، هەمووی لە رێگەی ئاژەڵان دروستدەکرا، ئەوکات کەمتر لە دوو تەنەکە تەحین بەرهەم دەهات، لە سەردەمی باوکم بووە تەکنیکی، بە ماتۆڕ کاریان دەکرد".

تەحین بە چوار قۆناخ دروستدەکرێت، هاتنی ئامێرەکان بەرهەمی تەحینی زیادکردووە.

عامر یوسف، خاوەنی کارگە دەڵێ "بەرهەمەکان دەچێتە هەولێر و سلێمانی و ئاکرێ و بۆ تورکیا و ئەوروپاش دەنێرین. ئەو خەڵکەی دەچنە دەرەوە دەڵێن تەحینی ئیسیمان بۆ بێنن".

عامر یوسف، خاوەنی کارگە دەڵێ "سەرەتا کونجییە سوورەکان دەخەینە ناو ئاو بۆ ئەوەی پەلکە سۆرەکەیان لێبێتەوە، دوای ئەوەی کە سپی دەبن، دەیانخەینە ناو ئاوێکی سوێر، هەتا بە تەواوی پاکدەبنەوە، دوای ئەوە دەیانشۆینەوە، هەتا بە تەواوی پاکدەبنەوە".

عامر یوسف، خاوەنی کارگە دەڵی "ئەمساڵ ئەم فڕنەمان دروستکردووە، پێشتر ئەو جۆرانە نەبوون، کارەکە زۆر بە زەحمەت بوو، ئەم جۆرەیان بەبێ دەستی مرۆڤ کاردەکات، هەرجارەو کونجییەکان لە 35 هەتا 45 خولەک لە ناویدا دەمێنێتەوە، دوای ئەوە دەریاندێنین و بۆ ئەوەی تەڕاییەتیان نەمێنێ".

عامر یوسف، خاوەنی کارگە دەڵێ "لە قۆناخی سێیەمدا کونجییەکان لە بێژینگ دەکەین، بۆ ئەوەی تەنیا دەنکە کونجییەکان بمێننەوە، دوای ئەوە دەیاندەینە بەرهەوا، بۆ ئەوەی تۆزەکەشیان لێبێنەوە، دوای ئەوە دەیانخەینە ناو ئاشی تەحین و تەحینەکە دروستدەبێت".

لە زستاناندا تەحین زیاتر دەفرۆشرێ، چونکە یارمەتی بەرزبوونەوەی پلەی لەشی مرۆڤ دەدات، بۆیە لە زستاندا بەردەوام ئاشی تەحین کاردەکات. بەڵام لە هاویندا هەفتانە تەنیا سێ رۆژ و هەر رۆژەی 5 کاژێر کاردەکات.

عامر یوسف، خاوەنی کارگە دەڵێ "دوای ئەوە تەحینەکان دەخەنە ناوی دەبەی تایبەت و بە تەرازوو دەیانکێشن، یەک کیلۆیی و دوو کیلۆیی و سێ کیلۆیی دادەنێین و دەفرۆشین".
هەر تەنەکەیەک کونجی نزیکەی 300 کیلۆی لێدروسدەکرێت.

عامر یوسف، خاوەنی کارگە دەڵێ "پێشتر کونجییەکان لە هی باشووری کوردستان و عێراق بوون، بەڵام ئێستا کونجی ئەوروپی و ئەفغانی دەکەینە تەحین، ئەوانیش وەکو کونجییەکانی ئێمە، کونجی زۆر باشن".
ئاشی تەحینی زاخۆ ئێستا هەر 5 کاژێر جارێک یەک تەنەکە تەحین بەرهەم دەهێنێ.