ژنەکەی حەمامی موفتی
ئامینە محەممەد، خەڵکی سلێمانییە و 36 ساڵە لە حەمامی موفتی کاردەکات، گەرمای موفتی یەکێکە لەو گەرماوە دەگمەنانەی سلێمانی کە تاوەکو ئێستاش خانمان بۆی دەچن، لەسەردەمی دروستکردنی سلیمانی دروستکراوە، حەمامەکە هەمووی لە قسل و قوڕ و خشتی سوور دروستکراوە، یەکێک لە ژنەکانی سلێمانی دەڵی کاتێک سەردانی ئەو حەمامەمان دەکرد، وەکو ئەوەبوو بچینە سالۆن و خۆمان بڕازێنینەوە. لەم فیچەرە چیرۆکی حەمامی سلێمانی دەگێڕینەوە.
ژنێك رۆژانه ده‌رگا له‌سه‌ر كارێك ده‌كاته‌وه كه‌ماوه‌ى زیاتر له‌سێ ده‌یه‌یه، ژیانى داپۆشیووه، ئامینه درێژه به‌میراتى كارێك ده‌دات پێ به‌پێى له‌گه‌ڵ مێژووى شاره‌كه‌یدا هه‌نگاوى ناوه‌و ته‌نیا پیاوان ئه‌و كاره‌یان كردووه، ئه‌و ده‌ڵێ تونچێتى هه‌میشه له رۆژه تاریكه‌كانى ژیانیدا، رووناكى پێبه‌خشیووه.
حه‌مامی موفتی له سلێمانی ته‌مه‌نی له دوو سه‌ده‌ونیو نزیك ده‌بێته‌وه‌و ئێستا وه‌كو گه‌رماوی ئافره‌تان به‌كارده‌هێنرێت و له‌لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، دڵخۆشه كه توانیویه‌تی ئه‌و شوێنه‌واره بپارێزێ و نه‌ڕوخێنرێت.
موفتى بووه‌ته به‌شێكى زیندوو له‌یاده‌وه‌رى شارێك. هه‌رئه‌وه‌ش وایكردووه یاده‌وه‌رییه‌كانیان جارێكى دیكه هه‌ندێك له‌خه‌ڵكى بهێنێته‌وه بۆ ئه‌م حه‌مامه.
حه‌مامی موفتی ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی (سابوونكه‌ران)ی شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی (بابان)ه‌كانه‌وه له‌كۆتایی ساڵی 1788 دروستكراوه، گه‌رچی ئه‌و حه‌مامه ته‌مه‌نێكی زۆری به‌ڕێكردووه، به‌ڵام هێشتا دیواره‌كانی كه به‌به‌ردی مه‌ڵكه‌ندی دروستكراوه، به قایمی ماونه‌ته‌وه.