ئەردەوان زاخۆیی

ئەردەوان زاخۆیی
ئەردەوان زاخۆیی

ئەردوان زاخۆیی، یەکێکە لە هونەرمەندە نێودارەکانی کورد و بەتایبەت لە دەڤەری بادینان گوێگر و هەوادارێکی زۆری هەیە، ئەو لە ساڵی 1957 لە زاخۆ لەدایکبووە.

ئەردوان زاخۆیی هەر لە منداڵییەوە حەزی لە ستران و گۆرانیگوتن بووە، چەندین سترانی سۆڕشگێڕی تۆمارکردوون.

ئەردوان زاخۆیی لە ساڵی 1986 لە ئاهەنگێکی بەغدا دەستبەسەر دەکرێت و تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە. تاوەکو ئەوکات 300 گۆرانی و سترانی تۆمارکردوون.

یەکێکە لەو هونەرمەندانەی گۆرانی بەسەر پێشمەرگەدا گوتووەو تاوەکو ئێستاش ئەو گۆرانیانە لەلایەن خەڵکییەوە لێدەدرێنەوە.

سترانی پێشمەرگەی ئەردەوان زاخۆیی ئێستاش لە سەنگەرەکان پێشمەرگە گوێی لێدەگیرێ و دەوترێتەوە.