کاوەی ئەحمەد میرزا
کاوەی ئەحمەد میرزا
خاوەنی سیناریۆی ژاڵە
ئه‌م هونه‌رمه‌ند كاتێك له‌م باڵه‌خانه‌وه كۆنه‌وه ده‌ڕوانێته بازاڕێكى قه‌ره‌باڵخ، یاده‌وه‌رییه‌كانى ده‌یبه‌نه‌وه بۆ رۆژگارى گه‌نجێتى كه‌لێره‌وه بیرۆكه‌كه‌ى كاره هونه‌رییه‌كانى داده‌ڕشت، كاوه‌ى ئه‌حمه‌د میرزا، هه‌رچه‌نده پیرى له‌رووخساریدا دیاره، به‌ڵام پیرێتى هیچ بۆشاییه‌كى له‌نێوان ئه‌وو بینه‌ره‌كه‌یدا دروست نه‌كردووه.
كاوه ئه‌حمه‌د میرزا، هونه‌رمه‌ند "سەرەتای کارکردنم لە بواری شانۆدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی 50، بە تایبەتی لە ساڵی 1956دا، ئەوکاتە بە رەحمەت بێ کاک تەها خەلیل لەو گەڕەکەدابوو، کاک تەها خۆی زۆر حەزی لە تەمسیل بوو، لە شانۆیی پیسکەی تەڕپیرە بەشداربوو، بە منی گوت حەزدەکەم تۆش لەگەڵمان بەشداربیت".
كه‌مال دڵشاد، ئه‌كته‌ر "بێجگە لە دراماکە خۆی ئەکستەریشە و جاری واش هەیە دەرهێنەریشە، نووسینێکی زۆری هەیە، کە نەک دڵێ سەد دڵ عاشقی دەبێ".
هونه‌رمه‌ند، سه‌ره‌تا به‌هونه‌رى شانۆ، هه‌نگاوى نا نێو پانتایى هونه‌رى كوردى، به‌ڵام به‌هۆى به‌شداریكردنى له‌چه‌ند درامایه‌كدا هه‌موو ماڵێكی كوردستان كاوه‌ى ئه‌حمه‌د میرزا ده‌ناسن.
كاوه ئه‌حمه‌د میرزا، هونه‌رمه‌ند "لە دوای شانۆ لە ساڵی 1971 دا، هەنگاوێکم نا کە بەشداربم لە کارە تەلەفزیۆنییەکاندا، ئەوکات تەلەفزیۆنی کەرکووک تازە کرابووەوە، بەبۆنەی بەیاننامەی 11 ئازارەوە، رێگەیاندا کە تەلەفزیۆنێ بە کوردی بکرێتەوە بۆ کوردستان خەڵکیش بەپیرییەوە چوو و تەماشاکەری زۆر بوو، یەکێ لەو کارانەی کە من کردم ساڵی 1971 بوو، ئێمە وەکو تیپی ناوەندی سلێمانی بەشداریمان دەکرد، لە چایخانەیا یەکەم کار بوو، کە نووسینەکەی هی من بوو، کە نووسیبووم بۆ تەلەفزیۆن".
فازیل قه‌ساب، ده‌رهێنه‌ر "شتێکی نووسیوە بۆ دراما، درامای تەلەفزیۆنی، هەروەها درامای تەلەفزیۆنی ئامادەکردووە لە ز
مانی دیکەی بێگانەوە، زۆر لە ئەندامانی تیپمان، توانای ئەو کارەیان نییە، کە مامۆستا کاوە کردوویەتی، بۆیە لە نێو هەموواندا مامۆستا کاوە جیایە، هەروەها مامۆستا کاوە ئەکتەرێکی باشیش بوو، بە تایبەتی لە سەرەتاکانی پێش ئەوەی تەمەن ناڕەحەتی بکات".
كاوه، یه‌كه‌مینجار به‌شانۆگه‌رى شانۆیی (پیسكه‌ی ته‌ڕپیر) ، له‌ساڵى 1956 له‌شارى سلێمانى ده‌ستیكرد به‌خه‌رمانى كاره هونه‌رییه‌كانى كرد، ئێستا ده‌ڵێ هێشتا رێگایه‌كى دوورى ماوه بیبڕێت.
كاوه ئه‌حمه‌د میرزا، هونه‌رمه‌ند "لەو کارە بچووکانەوە وایلێهات، گەیشتینە ئەوەی کە زنجیرە دراما بنووسرێ، یەکەم زنجیرە دراما کە نووسرا ژاڵە بوو، ژاڵە کورتە چیرۆکێکی کاک جەلیل زەنگەنە بوو، لە چیرۆکێکی رووسی وەریگرتبوو، بە ناوی یەکەم مامۆستا، دەستکاریمکرد، چیرۆکی دیکەم بۆ دانا سینۆریۆم بۆ دانا، دامانە کاک ناسر حەسەن، کاری دەرهێنانی بۆ کرد، لە ماوەی 18 رۆژدا هەموو کارەکە تەواوبوو و نمایشکرا، ئەو درامایە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، خۆزگە بگەڕامایەتەوە سەرەتای ژیانم، بشگەڕێمەوە هەر ئەو رێبازە دەگرمەوە بەر، هیچ رێبازێکی دیکە هەڵنابژێرم".
هونه‌رمه‌ند كاوه‌ى ئه‌حمه‌د میرزا ساڵى 1940 له‌شارى سلێمانى له‌دایكبووه، هه‌رچه‌ند كاره‌كانى زۆرن و زۆربه‌ى به‌رهه‌مه‌كانی بوونه‌ته یاده‌وه‌رییه‌كى شیرین بۆ ئه‌وى هونه‌رمه‌ند، به‌ڵام دراماى ژاڵه و، دراماى وه‌ستێنامه دووانه‌یه‌كى له‌یاد نه‌كراوى میرزان.

به‌شی بكه لە