ئیبراهیم بەرازی، ئەسپسواری کورد
ئیبراهیم بەرازی، یەکێکە لە ئەسپسوارە بەناوبانگەکانی ویلایەتی ڤێرجینیا، ئەو خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، بەڵام ئەو لە ئەمریکا لەدایکبووەو تاوەکو ئێستاش لەو وڵاتە دەژی، ئیبراهیم دەڵێ دایک‌وباوکم لە سوریا گەورەبوونە، پێشتر پشووی هاوینان دەچووینەوە سوریا. ئەو ئێستا یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەسپسوارەکانی ئەو ویلایەتە. لەم فیچەرەدا نمایشەکانی ئیبراهیم بەرازی دەبینین.
شارۆچكه‌ی میدڵبێرگ له باكوری ویلایه‌تی ڤیرجینیا. یه‌كێكه له شوێنه زۆر جوانه‌كانی ویلایه‌ته‌كه.
هه‌موو هاوینێك هه‌زاران كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه دێن بۆ ئه‌م شارۆچكه‌یه. چونكه میدڵبێرگ خاوه‌نی كۆنترین پێشبڕكێی ئه‌سپسواریه له ئه‌مریكا.
مێژووی پێشبركێكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1853. لێره ئیبراهیم به‌رازی دەبینم… یه‌كێكه له ئه‌سپسواره به‌ناوبانگه‌كانی پێشبڕكێكه.
ئیبراهیم به ره‌چه‌ڵه‌ك له خێزانێكی كوردی رۆژئاوای كوردستانه. هه‌رچه‌نده ئه‌و بۆ ساتێكیش له كوردستان نه‌ژیاوه، به‌ڵام شانازی به كوردبوونی خۆیەوه ده‌كات.
ئیبراهیم به‌رازی ئه‌سپسوار، دەڵێ "دایک و باوکم لە سووریا گەورەبوون، کاتێک منداڵبووم پشووی هاوینان دەگەڕاینەوە سوریا‌و پشووەکەمان لەوێ بەسەردەبرد. نازناوی خانەوادەمان بەرازییە و خەڵکی شاری حەماین لە سوریا، بەڵام لە بنەڕەتدا کوردین و خەڵکی کوردستانین. زۆر شتم لەسەر کورد خوێندووەتەوە، باوکم بەردەوام بۆم رووندەکاتەوە، کە پێش سویا ئێمە کوردین".
باوكی ئیبراهیم جگه له‌وانه‌ی ئه‌سپسواری، هه‌میشه هه‌وڵی داوه منداڵەكانی به مێژووی خانه‌واده‌كه‌ی ئاشنا بكات.
سه‌فوح به‌رازی، باوكی ئیبراهیم دەڵێ "زۆر بە شانازییەوە دەیڵێم، کە رەچەڵەک و رەگ و ریشەمان کوردە، ئەسپسواریش پاوەتی و کەرامەت و ئازایەتییە، هەر لەبەرئەوەیە منداڵەکانم فێری ئەسپسواری دەکەم".
ئه‌م پێشبڕكێیه بۆ ئیبراهیم تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و هه‌وڵده‌دات ساڵانه به‌شداری تێدابكات.
پێشبڕكێكه هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت. زیاتر له دوو هه‌زار ئه‌سپسوار به‌شداری تێداده‌كه‌ن. ته‌مه‌ن و ئاستی ئه‌سپسواره‌كان له‌یه‌كدی جیاوازن.
ئیبراهیم به‌رازی، ئه‌سپسوار دەڵێ "چەندساڵێک پێش ئێستا ئەو پێشبڕکێیە بووە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی. خەڵکێکی زۆر ناوی گەورە گەورە دێنەئێرە. سروشتی ناوچەکەش زۆر جوانە، میدڵبێرگ لە ڤێرجینیا سەنتەرێکی گەورەی ئەسپسوارییە".
ئه‌سپسواری یه‌كێكه له زه‌حمه‌تترین جۆره‌كانی وه‌رزش. ئیبراهیم جیاوازی ئه‌م وه‌رزشه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه له ئەسپسواریدا ده‌بێت به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ گیاندا‌رێك مامه‌ڵه بكه‌یت.
ئیبراهیم به‌رازی، ئه‌سپسوار دەڵێ "ئەم وەرزشە لە هەموو جۆرە وەرزشەکانی دیکە جیاوازە، ئەوە وەکو ئەوەنییە هەرکاتێک لە تۆپێک هەڵدەدەی، تۆپەکە بە هەمان ئاراستە دەڕوات، بەڵکو تۆ لەگەڵ دروستکراوێک مامەڵە دەکەی، کە کاردانەوەی هەرجارێک و بە شێوازێکە، ئامانج ئەوەیە کە راهێنان بە ئەسپەکە بکەی و لەسەر شێوازێکی نەگۆڕ کاردانەوەی هەبێت".
به‌پێی راپۆرتی ئه‌نجومه‌نی ئه‌سپسواری ئه‌مریكی، ئه‌سپسواری له ئەمریكا له‌ساڵێكدا به بڕی په‌نجا ملیار دۆلار به‌شداری له ئابووری ئه‌مریكا ده‌كات و نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س به هۆی ئه‌م وه‌رزشه‌وه كاریان هه‌یه.
به‌شی بكه لە