پەیکەری ئازادی
پەیکەری ئازادی لە نیویۆرک، بەناوبانگترین شوێنە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە دەکەوێتە نیویۆرک، ئەو پەیکەرە لەلایەن فرێدریک بارتۆلدی داتاشراوە، کە بە سیمبوڵی ئازادی دادەنرێت، پەیکەرەکە وێنەی ژنێکی رۆمانییە، کە مەشخەڵێکی بەدەستەوەیەو بەدەستەکەی دیکەشی کتێبێکی پێیە کە لێی نووسراوە (٤ی تەمموزی ١٧٧٦) کە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکایە، بەرزیی پەیکەرەکە 46 مەترە.
ئافرەتەکە تاجیکی حەوت تیشکی لەسەره ، هێمایەک، بۆ هەر حەوت کیشوەرەکەی جیهان. لە لایەن فەرەنسیەکان بە دیاری بە ئەمریکییەکان داراوە، وەکو هێمایەک بۆ سەربەخۆیی ئەمریکا.
بهشی بكه لە