عەرەفە، پیرۆزترین چیای موسڵمانان
له مه‌ككه‌وه به‌ڕێكه‌وتین بۆ سه‌ر پیرۆزترین چیای موسڵمان، چیای عه‌ڕه‌فه، ئه‌وێ له نێوان مه‌ككه و تائیف دایه، ته‌نیا 22 كیلۆمه‌تر له مه‌ككه‌وه دووره، له‌گه‌ڵ له‌به‌یكه‌ی سه‌ردانكه‌راندا به كه‌متر له نێو كاژێر به پاس گه‌یشتنه كێوه‌كه.
ره‌نگه هیچ چیایه‌ك له مێژوودا هێنده‌ی ئه‌م چیایه كه‌س له سه‌ری رانه‌وه‌ستابێت، كه له نزیكه‌وه كێوه‌كه ده‌بینی، به زه‌حمه‌ت باوڕ ده‌كه‌یت، ئه‌وه ئه‌و شوێنه بێت، ته‌نیا له یه‌ك رۆژدا له رۆژی عه‌ره‌فه‌دا زیاتر له سێ ملیۆن موسڵمان له‌سه‌ر ئه‌و به‌ردانه رابوه‌ستن، شوێنێكی بچووكه، به‌رزی كێوی عه‌ره‌فه ته‌نیا 300 مه‌تره، له ره‌شه به‌ردی بێ دار و گژ و گیا پێكهاتووه.
عه‌ره‌فه گرنگترینی شوێنی مه‌ناسیكه‌كانی حه‌جه، چوونه سه‌ر ئه‌و چیا له رۆژی 9ی زیلحه‌ججه‌دا مه‌رجی حه‌جكردنه، به‌ڵام عه‌مره‌كارانیش هه‌ر كاتێك سه‌ردانی مه‌ككه ده‌كه‌ن، بێ چوون بۆ سه‌ر كێوی عه‌ره‌فه ناگه‌ڕێنه‌وه.
وشه‌ی عه‌ره‌فه له ناسینه‌وه هاتووه، له‌وێ خه‌ڵك یه‌كتر ده‌بینن و یه‌كتر ده‌ناسن، ده‌شگوتریت بۆ یه‌كه‌مجار ئاده‌م و حه‌وا له‌وێ به یه‌كتر گه‌یشتوونه‌ته‌وه.
له سه‌ر كێوی عه‌ره‌فه رووداوێكی گه‌وره له مێژووی موسڵمانان روویداوه، كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام دروودی خوای له سه‌ر بێت، دواین وتاری خۆی له سه‌ر ئه‌و كێوه داوه، به‌ناوی جه‌جه‌تول وه‌داع، حه‌جی ماڵئاوایی.
زۆرترین له‌به‌یكه و دروشمی یه‌كتاپه‌رستی موسڵمانان له یه‌ك كاتدا له‌و چیایه ده‌گوترێته‌وه، ده‌نگی له‌به‌یكه له نێو حه‌شامه‌تی خه‌ڵكدا ده‌گاته كه‌شكه‌ڵانی فه‌ڵه‌ك.
ئه‌و موسڵمانه‌ی له شارێكه‌وه پێكه‌وه هاتوون له‌وێ كۆده‌بنه‌وه و ئیمامه‌كه‌یان قسه‌یان بۆ ده‌كات، ئه‌وانه‌ی توانایان هه‌یه، ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر لوتكه‌ی كێوه‌كه بكه‌ون، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش له خواره‌وه نزا ده‌كه‌ن، هه‌ندێكی دیكه‌یان بیره‌وه‌ری رۆژی چۆنیان له‌سه‌ر به‌رده‌كان ده‌نووسنه‌وه.
به‌شی بكه لە