چیاڤانی لە هەڵگورد
چیاڤانی لە هەڵگورد
یەکێک لە بەرزترین و سەرنجڕاکێشترین لوتکە چیای باشووری کوردستان و عێراقیش چیای هەڵگوردە، کە دەکەوێتە قەزای چۆمان، بەرزییەکەی 3607 مەترە لە ئاستی رووی دەریا، بە 81 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی هەولێری پایتەخت.
لوتکەی هەڵگورد دەکەوێتە سەر زنجیرە چیای حەسارۆست، چیای هەڵگورد لە هاویندا پلەی گەرمای 20 پلەیە و لە زستانیشدا هەندێکجار دەگاتە ژێر 20 پلەی ساردی بەهۆی زۆر بارینی بەفر لەو لوتکەیە.
ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار و شاخەوانی جیهانی بەسەر ئەو لوتکەیەدا سەردەکەون، کە دەیانەوێ گەشتی لوتکە چیا بەرزەکانی جیهان بکەن.
ئەندریاس کۆنتێر، شاخەوانێکی سویسرییە و لە ساڵی 2017 سەردانی لوتکە چیای هەڵگوردی کردووە، ئەو بە ئیسکی خلیسکانەی لەسەر چیاکە کرد و بە نمایشی زۆر سەرنجڕاکێش جوان هاتە خوارەوە.
سویسرایە، یەکێک لەو وڵاتانەی کە ساڵانە بەفرێکی زۆری تێدا دەبارێت، بەهۆی ناوچە شاخاوییە سەرنجڕاکێشەکانی. ئەندریاس لەبارەی سەردانەکەی بۆ لوتکەی هەڵگورد دەڵێ "لە سویسراوە هاتووم بۆ ئەوەی گەشتی هەڵگورد بکەم، بەهۆی زۆر بەفر لەو چیایە، شوێنێکی زۆر شیاوە بۆ هەڵزنان بەسەر شاخ و یاریکردن بە ئیسکی".
لەم فیچەرەدا گەشتی ئەندریاس و نمایشە جوانەکانی لەگەڵ کۆمەڵێک گەشتیاری دیکەدا دەبینین، لەسەر چیای هەڵگورد.