قاوەی قەزوان

قاوەی قەزوان

قەزوان بەری درەختێکی سروشتییە ، کە لە شاخەکانی کوردستان دەڕوێت، ئەو دارە پێی دەگوترێ دارەبەن، دارەبەن جگە لە قەزوان بنێشتیش بەرهەم دێنێ، کە پێی دەگوترێ بنێشتی کوردی.

ئیستا لە قەزوان جۆرە قاوەیەک دروستدەکرێت، کە بازاڕێکی زۆری هەیە، یەکەمجار ئەو واوەیە لەلایە پێشمەرگەوە لە شاخەکانی کوردستان دروستکراوە، ئیستا لە باکووری کوردستان ئەو قاوەیە ناوبانگێکی زۆری هەیە و لە شاری هەولێریش دروستدەکرێت.

زانا سەزەر، خاوەنی قاوەخانەی قەزوانە لە هەولێر دەڵێ " قاوەی قەزوان بەبێ هیچ پێکهاتەیەکی کیمیایی ئامادەدەکرێت، سەرەتا بیرۆکەی دروستکردنی قاوەی قەزوان لەلایەن پێشمەرگەوە سەریهەڵداوە، لە کاتی چوونیان لەو شاخەوە بۆ ئەو شاخ، وەک پێکهاتەیەکی وەزەبەخش بۆ کاتی بێ خۆراکی، بەکاریانهێناوە".

قەزوان چەندین سوودی تەندروستی هەیە، لەوانە ئازاری کەمەر و جومگەکان کەم دەکاتەوە.  کرمی گەدە لەناو دەبات و ڕێگری لە ڕشانەوە دەکات. هەروەها کۆئەندامی دەمار بەهێز دەکات، بەهۆی بوونی ڤیتامینەکانی A و B تێیدا ڕێگری لە پوکانەوەی ئێسک دەکات و  یارمەتی هەرس دەدات.