تەقینەوەی پرسووس
بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لە واشنتنەوە لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی تورکیا و تەقینەوەکەی پێرسووس، کوژرانی سەربازە تورکەکان لەلایەن پەکەکە و ترسی خەڵک و چاودێران لە گەڕانەوەی رەوشی تورکیا بۆ رۆژە رەشەکانی ساڵانی نەوەدەکان و کۆتاییهاتنی پرۆسەی ئاشتی. میوانانی بەرنامەکە بە وردی باسی پێگەی تورکیا و شرۆڤەی سیاسەتی ئەو وڵاتە دەکەن بەرامبەر دەوڵەتی ئیسلامی، سەرە ڕای باسکردن لە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی دوای هەڵبژاردن و کاریگەری دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت لە تورکیا.
تەوەرێکی دیکەی بەرنامەکە باسکردنە لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا و کاریگەری ئیدارەی ئۆباما لەسەر سیاسەتەکانی ئەردۆغان.
میوانانی بەرنامەکە بریتین لە ماهیر زینالۆڤ، رۆژنامەوانێکی تورک لە واشنتن. هەروەها جۆن هانا، لیکۆڵینڤان لە دامەزراوەی بەرگریکردن لە دیموکراسی.
بهشی بكه لە