رووداو - هەولێر
یانەی ئەیاکس ئەمستردام رەتیکردەوە بەرامبەر یوڤێنتوس خۆی بەدەستەوە بدات و لەگەڵیدا یەکسانبوو و درێژەی بە ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکانیدا.
هەردوو یانە لە یۆهان کرۆیف ئارێنا رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.
لە گێمی یەکەمدا و لە خولکی 45 کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە لێدانی سەر خانمە پیرەکەی بە گۆڵێک پێشخست، لەگەڵ دەستپێکی گێمی دووەمیشدا دەیڤد نێریس گۆڵی یەکسانی یارییەکەی تۆمارکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ