تیروپشکی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ و ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی یانەکان

17-12-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن چامپیۆنزلیگ
A+ A-

رووداو - هەولێر

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تیروپشکی قۆناخی 16ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا رادەکێشرێت و چاوەڕێی رووبەڕووبوونەوەی بەهێز لەو قۆناخەدا دەکرێت.

کاژێر 14:00 بەکاتی باشووری کوردستان لە شاری نیۆنی سویسرا بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرجەم یانە سەرکەوتووەکانی ئەو قۆناخە رادەکێشرێت.

لەم قۆناخەی خولەکەدا 4 یانەی ئینگلیزی کە پێکهاتوون لە تۆتێنهام، لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد، مانچێستەر سیتی سەرکەوتوون.

3 یانەی ئیسپانیا، ریال مەدرید، بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید، لەگەڵ سێ یانەی ئەڵمانیا، بایرن میونشن، بۆرووسیا دۆرتموند و شالکە لەم قۆناخەدا ئامادەن.

دوو یانە لە ئیتاڵیا، یوڤێنتوس و رۆما، دوو یانەی فەرەنسی، لیۆن و پاریس سانجێرمان، یانەیەکی هۆڵەندی کە ئەیاکسە و یانەیەکی پۆرتوگالی کە پۆرتۆیە بەشداریی لە قۆناخی شازدەدا دەکەن.



پێشەنگی کۆمەڵەکان

بارسێلۆنا، بایرن میونشن، بۆرووسیا دۆرتموند، یوڤێنتوس، مانچێستەر سیتی، پاریس سانجێرمان، پۆرتۆ و ریال مەدرید.

دووەمی کۆمەڵەکان

ئەیاکس، ئاتلێتیکۆ مەدرید، مانچێستەر یونایتد، لیۆن، رۆما، شالکە، تۆتێنهام و لیڤەرپوول.

شێوازی راکێشانی تیروپشکی قۆناخی 16



یەکەمی هەشت کۆمەڵەکە لەم قۆناخەی پاڵەوانێتییەکەدا ئەگەری ئەوەیان دەبێت رووبەڕووی هەموو یانەکان ببنەوە، جگە لەو یانانەی وڵاتەکەی خۆی و ئەو یانەیەی بە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی خۆی سەرکەوتووە بەمشێوەیە.

دۆرتموند ئەگەری هەیە بەرامبەر هەموو دووەمەکان بکەوێت، جگە لە شالکە و ئاتلێتیکۆ مەدرید

بارسێلۆنا ئەگەری هەیە بەرامبەر هەموو دووەمەکان یاریی بکات، جگە لە ئاتلێتیکۆ مەدرید و تۆتێنهام

پاریس سانجێرمان ئەگەری هەیە بەرامبەر هەموو یانەکان یاریی بکات، جگە لە لیۆن و لیڤەرپوول

پۆرتۆ ئەگەری هەیە رووبەڕووی هەموو یانەکان ببێتەوە جگە لە یانەی شالکە

بایرن میونشن ئەگەری هەیە رووبەڕووی هەموو یانەکان ببێتەوە جگە لە شالکە و ئەیاکس

مانچێستەر سیتی ئەگەری هەیە رووبەڕووی هەموو یانەکان ببێتەوە، جگە لە لیۆن، لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد و تۆتێنهام

ریال مەدرید ئەگەری هەیە رووبەڕووی هەموو یانەکان ببێتەوە جگە لە رۆما و ئاتلێتیکۆ مەدرید

یوڤێنتوس ئەگەری هەیە رووبەڕووی هەموو یانەکان ببێتەوە جگە لە مانچێستەر یونایتد و رۆما

کاتی ئەنجامدانی یارییەکانی قۆناخی 16

یارییەکانی چوونی ئەم قۆناخەی پاڵەوانێتییەکە لە دوو هەفتەی جیاوازدا لە رۆژەکانی 12،13،19،20ـی مانگی دووی ساڵی 2019 ئەنجامدەدرێت.

یارییەکانی گەڕانەوەی ئەم قۆناخە لە مانگی ئاداری داهاتوو لە رۆژەکانی 5،6،12،13 ئەنجامدەدرێن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە