گالەری

27-03-2017
9 Photos
رووداو @Rudawkurdish
 رووداو - AFP

ژنانی موسڵمان لە لەندەن زنجیرەیەکی مرۆییان دروستکرد و دەستی یەکدیان گرت، وەکو دەربڕینی هاوخەمییەک بۆ ئەو کەسانەی لە رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە ئەنجامی هێرشی پیاوێکی موسڵمان کوژران و بریندار بوون.

رۆژی چوارشەممە 22-3-2017، هێرشکارێک لە وێست مینستەر لە لەندەن، بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشا بەنێو خەڵکدا لە نزیک پەرلەمانی ئەو وڵاتە، دواتر بە چەقۆ هێرشی کردە سەر پۆلیسێک لە بەردەم پەرلەمان بەڵام دواتر هێرشی کرایە سەر و کوژرا.

پۆلیسی بەریتانیا لەبارەی ناسنامەی پیاوە هێرشکارەکە رایگەیاندبوو " هێرشکارەکە موسڵمانە، ناوی خالید مەسعودە و تەمەنی 52 ساڵ بووە"، دوای هێرشەکەش رێکخراوی داعش، لەپێگەی فەرمی خۆی بەرپرسیاریێتی ئەنجامدانی هێرشەکەی شاری لەندەنی گرتەئەستۆ، کە تێیدا چوار کەس کوژران و 40 کەسی دیکە برینداربوون.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار