رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، کرێکارێکی هیندیی برینداربووی رووداوی تەقینەوەکەی ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی گیانی لەدەستداوە.
رۆژی سێشەممە، 12ی نیسانی 2022، سامان شێخ لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوای ئەوەی لە رووداوێکی نەخوازراودا لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی بەهۆی تەقینەوەوە لە یەکێک لە کارگەکانی تواندنەوەی ئاسندا 13 کرێکار برینداربوون، دوای مانەوەی یەکێك لە کرێکارەکان لە بەشی نەخۆشخانەی سووتاویی ئیمێرجنسی و جوانکاریی سلێمانی بەناوی (تاوە سنگ) تەمەن 44 ساڵ کە (50%)ی جەستەی سووتابوو، گیانی لەدەستدا."
رۆژی شەممە 09-04-2022 لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی تەقینەوەیەک لە یەکێک لە کارگەکاندا بەناوی ماستەر ستیل روویدا و بەهۆیەوە 13 کرێکار برینداربوون.



