Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی ناڕەزایەتیی قوتابیانی نەژادپەرست و لیستی خواردنەکە بە زمانی کوردی

دیمەنی ناڕەزایەتیی قوتابیانی نەژادپەرست و لیستی خواردنەکە بە زمانی کوردی

تورکیا17-05-2026

لە بەشە ناوخۆییەکی تورکیا نووسینی لیستی خواردن بە کوردی ناڕەزایەتیی قوتابییانی تورکی لێکەوتەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

17-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

جەژنەپیرۆزە دووبەرەیی جەهەپەی روونتر دەرخست
تورکیا31-05-2026

جەژنەپیرۆزە دووبەرەیی جەهەپەی روونتر دەرخست

کڵچدارئۆغڵو گەڕایەوە سەرۆکایەتیی جەهەپە: هاتووم بۆ لێپرسینەوە
تورکیا30-05-2026

کڵچدارئۆغڵو گەڕایەوە سەرۆکایەتیی جەهەپە: هاتووم بۆ لێپرسینەوە

کۆمیتەی یاسایی دەم پارتی: ئاشتیی بەردەوام بە چاکسازیی یاسایی دێتەدی
تورکیا30-05-2026

کۆمیتەی یاسایی دەم پارتی: ئاشتیی بەردەوام بە چاکسازیی یاسایی دێتەدی

رووداو دیجیتاڵ

ئامادەکردنی لیستی نرخی خواردنەکان بە زمانی کوردی لە بەشە ناوخۆییەکی حکومی لە شاری کۆجائێلی تورکیا، کاردانەوە و ناڕەزایەتیی بەشێک لە قوتابییانی تورکی لێکەوتەوە و داوای لێپێچینەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی بەشە ناوخۆییەکە دەکەن.

لە بەشە ناوخۆیی کوڕانی "عەلی فوئاد جەبەسۆی" کە سەر بە دامەزراوەی گەشەپێدانی قوتابییانی تورکیایە (KYK)، لە تەنیشت زمانی تورکی، ناوی خواردنەکان و نرخەکانیان بە زمانی کوردی نووسرابوون. دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی لیستەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لەلایەن قوتابییانی "نەژادپەرست"ەوە دروستبوو.

قوتابییە ناڕازییەکان لە بەردەم بەشەناوخۆییەکەدا کۆبوونەوە و راگەیێندراوێکی تووندیان بڵاوکردەوە. ئەوان بە پاساوی ئەوەی کە "تورکی تەنیا زمانی فەرمییە"، داوایان کرد تابلۆ کوردییەکە لاببرێت و بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەکە روونکردنەوە بدات، کە بۆچی رێگەی بە بەکارهێنانی زمانی کوردی داوە لە دامەزراوەیەکی فەرمیدا.

ئەو قوتابییانە لە ناڕەزایەتییەکانیاندا ئاماژەیان بەوە کرد کە زمانی کوردی لە ناوەندە فەرمییەکاندا وەک "زمانی نەزانراو" پێناسە دەکرێت، بۆیە نابێت لەسەر تابلۆکان هەبێت.

چەمکی "زمانی نەزانراو" (یان زمانی X) یەکێکە لەو بابەتانەی کە هەمیشە لە تورکیا دەبێتە جێگەی رەخنەی سیاسییە کوردەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ. ئەم دەستەواژەیە لە کۆنووسەکانی پەرلەمانی تورکیا و هەندێکجار لە دادگاکاندا بەکاردێت کاتێک پەرلەمانتار یان تۆمەتبارێک بە زمانی کوردی قسە دەکات؛ بەهۆی ئەوەی زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی ناناسرێت، قسەکانی بە "زمانی نەزانراو" تۆمار دەکرێن، ئەمەش لای کوردانی باکووری کوردستان وەک سووکایەتی بە زمانەکەیان دەبینرێت.

تاوەکو ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی بەشەناوخۆییەکە یان دامەزراوەی (KYK) هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمییان لەبارەی دانانی لیستەکە یان ناڕەزایەتیی قوتابییەکان بڵاونەکردووەتەوە.