12 Photos
رووداو - چۆمان
لە ناوچەی پڕژەی قەزای چۆمان، سێیەمین فێستیڤاڵی بەفر بە بەشداری نۆ یاریزانی سکیی نێودەوڵەتی، ئەمەریکی، ئەوروپی، ئوستراڵی و هەروەها 11 یاریزانی سکیی کورد بەڕێوەچوو.
ئامانج لە فێستیڤاڵەکە ناساندنی بنەماکانی کەرتی گەشتیاریی زستانەی باشووری کوردستانە، لە فێستیڤاڵەکەدا گەشتیار و ژمارەیەکی زۆر هاونیشتمانی روویان لە چۆمان کرد و بینەری یارییە پڕ سەرکێشییەکان بوون.
ماوەی سێ ساڵە فێستیڤاڵی بەفر لە چۆمان ئەنجامدەدرێت، بۆ ئەمساڵ لە پڕژەی قەزای چۆمان کرا.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن