جەژنی نەورۆز لە تێڕوانینی ئایین و ئایدیۆلۆژیادا
کورد لە بازنەی ئەو تێڕوانینە سەیری نەورۆزی نەکردووە، کە پێی وابێ جەژنێکە و خوای گەورە بۆ ئێمەی داناوە و پەرستش و دروشمێکی ئایینیە! هەروەها وەک پەرستن ئاگری نەورۆزی نەکردووەتەوە، بەڵکو وەک بۆنەو نەریت و مێژووی کوردەواری و جەژنێکی نەتەوەیی و نیشتمانی و موڵکی نەتەوەی کوردە لێی روانیوەو یادی کردووەتەوە، کەواتە جەژنی نەورۆز نەک حەرام نییە، بگرە جێی خۆیەتی هەموو کوردێک شانازی پێوە بکات