ترەمپ بە سیاسەتە زەقەکانی جیهان تووشی شۆک دەکات
لەوانەیە وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر پلانە ناڕوون و فێڵاوییەکەی دیموکراتەکان، سیاسەتی ئیدارەی ترەمپ کە بەشێوەیەکی سەرەکی لە کەسایەتیی خۆیدا کورتکراوەتەوە، روون و ئاشکرا بێت. سەرەڕای ئەوەش، پێدەچێت بەهۆی زبرییەوە جیهان تووشی شۆک ببێت. چاودێران لە یەکەم لێدوانی وەزیری دەرەوە مارکۆ رۆبیۆ، کە لە لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەنجوومەنی پیرانەوە هاتووە و جێگری سەرۆکی لیژنەی هەواڵگریی ئەنجومەنەکە بوو، ئەمەیان بۆ روونبووەوە