پرۆسەی ئاشتی تورکیا و کاریگەرییە هەرێمییەكان
كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە وڵاتانی عەرەبییەوە، تاڕادەیەکی زۆر هاوسۆزی دۆزی کوردن و بە وریاییەوە سەیری پەرەسەندنی نفوزی تورکیا لە ناوچەکەدا دەکەن. لە کاتێکدا دژی هەژموونی ئێران بوون لە سووریا، بەڵام نایانەوێت ببینن ئەو وڵاتە ببێتە دەوڵەتێکی ژێردەستەی تورکیا. زۆر گرنگە وڵاتانی رۆژئاوایی و عەرەبی گرنگی بەم پڕۆسەیەی ئاشتی نێوان تورکیا و کورد نیشان بدەن و گوشار بخەنە سەر سەرکردەکانی تورکیا بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دراوسێکانی باشووری خۆیان، بە تایبەتی سووریاییەکان چاك بكەن.