خۆپێشاندەرە ئۆکراینییەکانی لەندەن هاوکاریی بۆ وڵاتەکەیان کۆدەکەنەوە
ئۆکراینییەکانی دانیشتووی لەندەن بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکەی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەیان و کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆ سوپای وڵاتەکەیان رۆژانە لە ناوچە جیاوازەکانی شارەکە خۆپێشاندان و گردبوونەوە دەکەن، لەو رێگەیەوە هاوکاریی داراییش بۆ وڵاتەکەیان کۆدەکەنەوە.